هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

موترەفین… وتاری هەفتانەی م. فەتحوڵڵا گولەن

12.03.2018

موترەفین…

ئەوەی ئالودەی زەوق و سەفایە، ئەوەی ژیانی هەر لە بۆ بەرژەوەندی خۆیەتی، هەموو شتێک لە بەرژەوەندی خۆی هەڵدەسەنگێنێت، ئەوەی بە ناوی دونیاوە تێر خواردنی نیە، ئەوەی بەردەوام بە دوای هیوا و ئەمەلی نەبڕاوەی دونیایی کەوتووە،                                                                                                                                     ئەوەی هەمیشە بە وەهمی ژیانی جاویدانی دونیاوە دەژی، ئەمانە پێیان دەوترێت موترەفین.

ئەوەی نازانێت تێر خواردن چیە. وەک لە حەدیسێکی شەریفدا هاتووە: کەسانێک هەن گەر دوو شاخی ئاڵتوونیان هەبێت خوازیاری شاخێکی تریشن بە هاوشێوەی قارون.

ئەو یەکێک بوو لە قەومی موسا، بەڵام هەلێکی بۆ دەڕەخسێت و هەندێک فێڵ ئەنجام دەدات، ئیدی زۆر دەوڵەمەند دەبێت.

هەموو جۆرێک لە قۆرغکاری و پاوانخوازی و تاوانکاری ئەنجام دەدات،  زۆر لە مرۆڤەکانی ئەمڕۆی خۆمان دەچێت، دەست ماچ دەکات، داوێن ماچ دەکات، خۆی دەدات بەسەر قاچی ئەم و ئەودا، شتێک چنگی خۆی دەخات.

خۆی دەدات بە زەویدا و شتێکی دەست دەکەوێت، دەچەمێتەوە و شتێک دەقۆزێتەوە، لە ڕکوعدا بۆ کەسێکی تر شتێک دەقۆزێتەوە، لە سوژدەیدا بۆ کەسێك شتێک دەقۆزێتەوە، دەپرسێت کە هاخۆ پێویست دەکات زیاتر بچەمێتەوە! دووبارە شتێک دەقۆزێتەوە.

ئیدی ڕۆژێک دێت گەنجینەیەک پێکەوە دەنێت، وەک لە قورئانی پیرۆزدا باسی کراوە، وَآتَيْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ لَتَنُوءُ بِالْعُصْبَةِ أُولِي الْقُوَّةِ، کلیلی گەنجینەکانی هێندە قورسن بە ١٠ کەس توانی هەڵگرتنیان هەیە.

حیرسی بۆ پارە کۆکردنەوە هێندە نیە کە لە شوێنێکدا کۆی بکاتەوە، دەڵێت گەر دز هات و دزی لێکردم هەموویم لێ دەبات، هەر بۆیە باشترین شت ئەوەیە لە ٥ تا ١٠ شوێن بیانشارمەوە، دەرگای هەریەکێکیشیان بە ٥ تا ١٠ کلیل دابخەم، گەر توانیان لەبەر کلیلی یەکێکیان کلیلێکی ساختە بگرنەوە، با نەتوانن کلیلەکانی تر بدۆزنەوە. کاتێک قورئان باسی ئەم بابەتەکە دەکات، مەگەر ئێوە چۆنی لێی تێدەگەن؟

گروپێکی ١٠ کەسی تایبەتمەند کردووە بەوەی کلیلەکانی بۆ هەڵبگرن.  هەتا ئێستاش لە چەندین شوێن دەگەڕێن و دەگەڕێن، چاویان بە گەنجینەکانی قارون دەکەوێت و دەڵێن گەنجینەکانی قارونمان دۆزیەوە.

قارون کاتێک دەچێتە لای موسا، وەک ئەوەی ببێتە هارونی دووهەم  دەچێتە لای ، واتە لە خانووەیەکی تەجاوز و بێ تاپۆوە دێت، دواتر کە پایەیەکی دەست دەکەوێت بە کۆشکێکەوە دەنیشێتەوە، گەر بڵێی “سپی” یان “ڕەش”، کۆشک هەر کۆشکە، دواتر کەشتی لە دوای کەشتی ڕیز دەکات، ریز لە دوای ڕیز ڤیلا دروست دەکات، وەک هارون دێتە سەر تەختەی شانۆ هەتا ڕۆڵی هارون ببینێت، بەڵام وەک قارون دەچێت بە ناخی زەویدا، . فَخَسَفْنَا بِهِ وَبِدَارِهِ الْأَرْضَ فَمَا كَانَ لَهُ مِنْ فِئَةٍ يَنْصُرُونَهُ مِنْ دُونِ اللهِ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُنْتَصِرِينَ

ئەومان برد بە ناخی زەویدا، جگە لە خوداش کەسی تر نەبوو بە هانایەوە بچێت، خۆ هەر کەسیش نەیدەتوانی…

بزانن ئەوانەی هاوشێوەی قارونن، مەحکومن بە هەمان چارەنوس، لەمەدا هیچ شک و گومانێکتان نەبێت…

کێ چاوی لە شتانێک بێت لەسەرو توانا و ئیمکانیەتی خۆیەوە، کێ قەناعەتی بەو شتانە نەبێت کە جەنابی حەق پێی بەخشیوە، ئەوەی چاوی بڕیوەتە شتی زۆر جیاواز، مَنْ تَوَاضَعَ لِلَّهِ رَفَعَهُ اللهُ، وَمَنْ تَكَبَّرَ وَضَعَهُ اللهُ

کێ گەورەیی خودا قبوڵ بکات و بچوکی خۆی لە زەویدا ببینێتەوە، یاخود باڵی تەوازوع و خاکی بوونی لەسەر زەوی ڕابخات، خودا ئەو کەسە بەرز دەکاتەوە بە بەرز کردن. دەربڕینی ئەم بابەتە لەسەر سیغەی “فعل” بە واتای ئەوە دێت کە بەردەوام ئەم شتە دووبارە دەبێتەوە و نوێی دەکاتەوە، بەرزی دەکاتەوە بۆ عەرشی کەمالات، لەوێشەوە بۆ عەرشی کەمالاتی بەرزتر و بەرزتر…

و من تکبر، لێرەشدا لەسەر سیغەی “تفعل” هاتووە واتە زۆر لە خۆی دەکات، لە ڕاستیدا گەورەیی سیفاتی خودایە، الْعَظَمَةُ إِزَارِي، وَالْكِبْرِيَاءُ رِدَائِي

ئەمانە دوو سیفاتن تایبەتمەند بە خودا، هەر بۆیە ئەم کاڵایە بە قەد باڵای ئەو نیە و ژمارەکەی بۆ نابێت، بەڵام زۆر لە خۆی دەکات و دەیەوێت خۆی وا پشان بدات کە گەورەیە…

زەخت لە خۆی دەکات…

ئەمە سیغەی ئەو فیعلەیە، وَمَنْ تَكَبَّرَ وَضَعَهُ اللهُ

ئیدی خودا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەیبات بە ناخی زەویدا، تا دێت زیاتر نغرۆی دەکات دەکات، تا دێت زیاتر نغرۆی دەکات، هەتا دەگاتە اسفل السافلین ڕێگای هەیە…

ئەم جۆرە کەسانە هیچ کاتێک ڕاستگۆ نین لەو شتانەی کە دەیڵێن، ئەمانە کەسانێکی دووڕوو و مونافیقن، دووڕوەکانیش خودا دەفەرموێت إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ

لە دۆزەخدا لە بنی بنەوەن…

لە دۆزەخدا لە بنی بنەوەن، موترەفین بە گوێرەی کەسایەتی خۆیان، ئەو جۆرە مرۆڤانەن کە تێر لە دونیا ناخۆن، وەک لە قورئانیشدا هاتووە، کاتێک باسی ئەم بابەتە دەکات، سەدەی ئەو کەسانەی ژیانی دونیا بە ئەنقەست بە سەر ژینی ئاخیرەتدا سەردەخەن.  بە گوێرەی حسابی ئەبجەدی ئەو ئایەتە، ئاماژەی بەم سەدەیەی خۆمان کردووە کە تێیدا دەژین…

ئەوانەی بە دەست ئەنقەست ژیانی دونیا بەسەر ژینی ئاخیرەتدا سەردەخەن…

مرۆڤی کۆڵانەکان، بەڕێوەبەری ناحیەکە، قائیمقامی قەزاکان، پارێزگاری شارەکە، ئەوانەی لە سەرو ئەمیشەوەن لە کاربەدەست و بیرۆکراتە باڵاکان، تەواوی ئەمانە ژیانی دونیا بەدەست ئەنقەست بە سەر ژینی ئاخیرەتدا پێش دەخەن و بە باشتری دەزانن…

لە سەدەیەکی بەو جۆرەدا ژیان بەسەر دەبەین، مەترسیداترترینی ئەم بابەتە چیە؟ کەسێکی نکۆڵیکار و مولحید، یاخود هەڵگەڕاوە، کەسێکی ماتەریالیست(ماددەگەرا)، یاخود ناتورالیست(سروشتگەرا)، گەر ئەمە بکەن هەتا ڕادەیەک ئەقڵ ڕێی تێدەچێت. بەڵام کەسانێک کە دەڵێن خودا یەکە و دەڵێن گوایا دەیانەوێت ڕۆحی دین بچەسپێنن، دەمانەوێت ڕۆحی دین لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بچەسپێنین، دەمانەوێت لە ڕێگەی دینەوە بەڕێوەبردنی وڵات وەک نەخش و ئەتەمینێک لێ بکەین، بیگەیەنینە ئاستێک کە سەری هەموو کەسێکی پێ سوڕبمێنێت، گەر کەسانێک ئەمە قسەیان بێت و هەوڵی بەدەستهێنانی دونیاش بدەن، ئیدی زۆر فریودەر دەبن…

کۆمەڵانی خەڵک وەک مێگەلی مەڕوماڵات، دوای ئەم گورگانە دەکەون و دەڕۆن، ناشزانن ئەو گورگانە جەڵەبیان دەکەنە دۆڵێکی تەنهاوە هەتا یەکە یەکە لە ناویان ببەن…

کاتێک ئارگومێنتی ئاینییت بەکار هێنا لە قسەکانتدا، ئیدی جەماعەتی ناو مزگەوتەکانیش باوەڕت پێ دەکەن، ئەوانەی تەوافی کەعبەش دەکەن باوەڕت پێ دەکەن، ئەوانەی لە ڕەمەزانیشدا بەڕۆژوو دەبن باوەڕت پێ دەکەن، ئەوانەی ڕۆژووی داودیش دەگرن باوەڕت پێ دەکەن، ئەوانەی هەموو ماڵەکانیان وەک سەدەقە لە ڕێگەی خودادا دەبەخشن باوەڕت پێ دەکەن…

ئەوەی دەڵێت ڕۆحی ئامادەکردووە بۆ ڕێگەی خودا و تامەزرۆی شەهید بوونە باوەڕ دەکات – شایەت کەسی وەها هەبێت-  چونکە ئەو ئارگومێنەتەی بەکاری دەهێنن، مرۆڤەکان ناچار دەکات باوەڕیان پێ بکات…

تکاتان لێ دەکەم بیر لە شتێک بکەنەوە، کەسێک دێت و لە پشتی ئیمامەوە نوێژ دەکات، دەڵێت با دوای ئیمامەکە پاداشت بۆ منیش بنوسرێت، دەڵێت گەر ئیمامە  ١٠ پاداشتی بۆ بنوسرێت منیش ٩ پاداشتم بۆ بنوسرێت، بۆ ئەوەی ئەم هەستە بە ئێوە بدات لە پشتی ئیمامەکەوە بوەستێت، تکاتان لێ دەکەم، ئایا باوەڕ بە کەسێکی وەها ناکەن؟

ئیدی ئەمە دیار نیە دەستنوێژی گرتوە یاخود بێ دەستنوێژ هاتووە. کاتێک ئەم شتانەت لێ بینی باوەڕی پێ دەکەیت.

ئەوانیش ئەم باوەڕ و مەیلانەی ئێوە، ئەم لاوازیەتان، هەروەها ڕێسای ” گومانی باش بە بێ پشتبەستن”  دەقۆزنەوە و هەر شوێنێک چاویان تێی بڕیبێت، بە تێبینیەکی ماکیاڤلیستانەوە پێی دەگەن…

لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەموو ئامرازە ناشەرعیەکانەوە، هەوڵ دەدەن بگەن بە ئامانجەکانیان…

هەر بۆیە ئەمانە لە کافر زیاتر مەترسیدارترن…

قارون لە فیرعەون زیاتر مەترسی هەیە، سامری لە فیرعەون زیاتر مەترسی هەیە، چونکە  هێڵی سوور هەیە لە نێوان فیرعەون و موسا، بەڵام کەسێک خۆی لە نەوەی ئیسرائیل پشان دەدات، لە ڕێگەی فێڵ و تەڵەکەشەوە، بە ڕێگایەکی تردا بڕوات،  گەر بە ڕێگایەکی فریودەردا بڕوات، ئەو مەترسیدارترە…

هەر بۆیە ئیماندارە ڕاستەقینەکانی ئەمڕۆ ڕوو بە ڕووی کێشەیەکی لەو جۆرەن…

هەر بۆیە ئەمە بابەتی نوسینی وتارێکی زۆر جددیە، ئەمە ناوی مونافیقیەتە، عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول، لەوە دەچێت ٣٠٠ هاوەڵی هاوشێوەی خۆی هەبووبێت، ئەمانە زۆریان لە حەوزی گەورەی ئیسلامدا توانەوە، بەڵام ئەوانەی وەک عەبدوڵای کوڕی ئوبەی بوون، خۆیان لە پێشی پێشەوە پشاندا، کاتێک سەردارمان تەشریفی دەبردە شوێنێک بە شێوازێکی ڕووپامایی دەیانوت” تەشریف بێننە لای ئێمە ئەی پێغەمبەر”، بەڵام هەرگیز دەستیان لەو ڕێگەیەی گرتبوویان هەڵنەگرت، هەتا مردیشن هەر بەردەوام بوون لە هەڵگەڕاوەیی خۆیان…

 

 

تەنانەت کوڕەکەی لە هاوەڵانی بەشدار لە جەنگی بەدرە کە ناوی عەبدوڵای کوڕی عەبدوڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلولە، کاتێک باوکی وەفاتی کرد هات و وتی ئەی پێغەمبەری خودا وەرن نوێژی مردوو لەسەر تەرمی باوکم بکەن، سەردارمان لەبەر خاتری کوڕەکەی هەنگاوی هەڵگرت کە بچێت نوێژی لەسەر بکات، الله جل جلاله پێی وت بوەستە.

وَلاَ تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا وَلاَ تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ

پێی وت لەسەر کەسی وەها نە نوێژ بکە نە لەسەر گۆڕەکەی بوەستە.

چونکە بە کافری چوو بوو بۆ ئەو دونیا، چۆنی کافر بوو؟

سەردارمان لە ماوەی ٧ تا ٨ ساڵدا سەرکەشترینی مرۆڤەکانی لە ڕووی ناخەوە گۆڕی، خستینیە فۆرمات و قاڵبێکی جیاوازەوە، بەو ڕەنگڕێژیە بەهێزەی خۆی، بەڵام هیچ کارکردی لەسەر ئەو دانەنابوو…

مونافیق بەو شێوەیە مەترسیدارە، هەر بۆیە حەزرەتی پیریش دەفەرموێت دووڕوو لە کەسانی کافر زۆر مەترسیدارترە…

هەر بۆیە خوداش دەفەرموێت :

إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا

قورئانی کەریم دەفەرموێت:

وَإِذَا أَرَدْنَا أَنْ نُهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيرًا

واتە کاتێک ویستمان خەڵکی گوندێک لەناو ببەین، کاتێک خودا باسی لەناوبردن دەکات، دەبێت هەندێک شت بوو بێتە هۆکاری ئەوەی فەرمان بە شتێکی وەها بکات، واتە هەندێک کردار ئەنجام دەدرێت کە دەبێتە هۆکاری ئەوەی خودا خەڵکی ئەو گوندە یان شارە لە ناو ببات، ئەمە بە واتای ئەوە نیە هەر بە زۆر لە ناویان دەبات، خودا هیچ شوێنێک لە خۆڕا لە ناو نابات…

بەڵام مرۆڤەکان لە هەلومەرجی ئاسای خۆیاندا بە ئاڕاستەی ئەوەی تیابچن ئیرادەی خۆیان دەخەنە گەڕ، یاخود ڕاستتر وەهایە بڵێین حەقی ئیرادەی خۆیان نادەن، بمبەخشن کە وا دەڵێم، وەک ئاژەڵان مامەڵە دەکەن، إِنْ هُمْ إِلاَّ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلاً

هەر بەو هۆیەشەوە موستەحەقی ئەوە دەبن لە ناو بچن،

وَإِذَا أَرَدْنَا أَنْ نُهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا

دەفەرموێت فەرمان بە ئەهلی موترەفین دەکەین، ئەوانیش ففسقوا فیها، ئەوانیش دەست دەکەن بە فەساد و خراپەکاری، لە ڕێگەی ڕاست لا دەدەین، خۆ دەزانن فسوق چ واتایەکی هەیە، ئەوەیە لە ڕێگەی ڕاست جودا ببیتەوە، فواسق البیوت، بەو شتانەی دەڵێن لە نێو ماڵەکاندا دەژین وەک مار دوپشک ، بمبورن کە وا دەڵێم بە مشک و جرج و جانەوەرەکان دەوترێت، کاتێک لە کونەکانیان دەردەچن، ئەمە سنوری ژیانی خۆیانە، بەڵام لێی دێنە دەرەوە و دەچنە سنوری کەسانی ترەوە، هەر بۆیە پێیان دەڵێن  فواسق یاخود فاسق…

فاسق بەو مرۆڤەش دەوترێت کە لە سنوری مرۆڤایەتی خۆی دەردەچێت، سنوری مرۆڤ ئەوەیە هەمیشە دەست لەسەر سنگ بێت بۆ بەندایەتی خودا، ئەوەش بە تەواو نەزانیت و بچیتە ڕکوعیشەوە، ئەوەش بە کافی نەزانیت و دەموچاوت لە زەوی بخشێنیت…

ئەمەش بە کافی نەزانیت و دووبارە هەستیتەوە وەک ئەوەی سەیری دەموچاوی خودا بکەیت، لێرەدا مەبەستمان ئەوەیە بە بێ چەند و چۆن بهێنیت بە مێشکتدا سەیری خودا بکەیت، وەک ئەوەی بڵێی خودایە داوای چی لە من دەکەیت، نەک یەک دوو سوژدە، جارێکی تریش ئامادەی سوژدە بردنم، دواتر هەڵدەستیتەوە و وەک ئەوەی سەلام لە خودا بکەیت دەڵێی :

التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ 

تەواوی ئەمانە وشەگەلێکن بۆ دەربڕینی گەورەیی و ڕێز و بە پیرۆز دانانی خودا…

کەسێکی فاسق ئەمانە بەجێناگەیەنێت و حەقی “احسن تقویم”  نادات، لە ڕێچکەی شایستە بوون بە “احسن تقویم” دەردەچێت، ئیدی خودا فەرمان بەو موترەفینانە دەکات، ئەوانیش کاری فاسقانەی تێدا ئەنجام دەدەن…

یاخود بە هۆی ئەو موترەفینانەوە ئیرادەیان بە ئاڕاستەی کاری فاسقانە دەخەنە گەڕ، لێرەدا “فاء” فای سەبەبیە، یاخود فای بە دواداهاتن، یاخود ئەوانیش دوای ئەو جۆرە کارانە دەکەونە کاری فاسقانەوە، دەچنە دەرەوەی ئەو بازنەیەی بۆ ئەوان کێشراوە، لە شاڕێگا دەردەچن و خۆیان دەخەنە نشێوی و کەندەڵانەوە، دواتر ئەمە دەبێت هۆی هاتنە دی فایەکی سەبەبی تر : فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ

دواتر فەرمانی خودا بەسەر ئەو گوندەدا دێت، قریة لە زمانی عەرەبیدا موئەنەثە، ئیدی حوکمی ئێمە سەبارەت بەو گوندە دێتە دی، حەقی جەنابی حەق دێت جێ…

 

تەنانەت کوڕەکەی لە هاوەڵانی بەشدار لە جەنگی بەدرە کە ناوی عەبدوڵای کوڕی عەبدوڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلولە، کاتێک باوکی وەفاتی کرد هات و وتی ئەی پێغەمبەری خودا وەرن نوێژی مردوو لەسەر تەرمی باوکم بکەن، سەردارمان لەبەر خاتری کوڕەکەی هەنگاوی هەڵگرت کە بچێت نوێژی لەسەر بکات، الله جل جلاله پێی وت بوەستە.

وَلاَ تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا وَلاَ تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ

پێی وت لەسەر کەسی وەها نە نوێژ بکە نە لەسەر گۆڕەکەی بوەستە.

چونکە بە کافری چوو بوو بۆ ئەو دونیا، چۆنی کافر بوو؟

سەردارمان لە ماوەی ٧ تا ٨ ساڵدا سەرکەشترینی مرۆڤەکانی لە ڕووی ناخەوە گۆڕی، خستینیە فۆرمات و قاڵبێکی جیاوازەوە، بەو ڕەنگڕێژیە بەهێزەی خۆی، بەڵام هیچ کارکردی لەسەر ئەو دانەنابوو…

مونافیق بەو شێوەیە مەترسیدارە، هەر بۆیە حەزرەتی پیریش دەفەرموێت دووڕوو لە کەسانی کافر زۆر مەترسیدارترە…

هەر بۆیە خوداش دەفەرموێت :

إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا

قورئانی کەریم دەفەرموێت:

وَإِذَا أَرَدْنَا أَنْ نُهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيرًا

واتە کاتێک ویستمان خەڵکی گوندێک لەناو ببەین، کاتێک خودا باسی لەناوبردن دەکات، دەبێت هەندێک شت بوو بێتە هۆکاری ئەوەی فەرمان بە شتێکی وەها بکات، واتە هەندێک کردار ئەنجام دەدرێت کە دەبێتە هۆکاری ئەوەی خودا خەڵکی ئەو گوندە یان شارە لە ناو ببات، ئەمە بە واتای ئەوە نیە هەر بە زۆر لە ناویان دەبات، خودا هیچ شوێنێک لە خۆڕا لە ناو نابات…

بەڵام مرۆڤەکان لە هەلومەرجی ئاسای خۆیاندا بە ئاڕاستەی ئەوەی تیابچن ئیرادەی خۆیان دەخەنە گەڕ، یاخود ڕاستتر وەهایە بڵێین حەقی ئیرادەی خۆیان نادەن، بمبەخشن کە وا دەڵێم، وەک ئاژەڵان مامەڵە دەکەن، إِنْ هُمْ إِلاَّ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلاً

هەر بەو هۆیەشەوە موستەحەقی ئەوە دەبن لە ناو بچن،

وَإِذَا أَرَدْنَا أَنْ نُهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا

دەفەرموێت فەرمان بە ئەهلی موترەفین دەکەین، ئەوانیش ففسقوا فیها، ئەوانیش دەست دەکەن بە فەساد و خراپەکاری، لە ڕێگەی ڕاست لا دەدەین، خۆ دەزانن فسوق چ واتایەکی هەیە، ئەوەیە لە ڕێگەی ڕاست جودا ببیتەوە، فواسق البیوت، بەو شتانەی دەڵێن لە نێو ماڵەکاندا دەژین وەک مار دوپشک ، بمبورن کە وا دەڵێم بە مشک و جرج و جانەوەرەکان دەوترێت، کاتێک لە کونەکانیان دەردەچن، ئەمە سنوری ژیانی خۆیانە، بەڵام لێی دێنە دەرەوە و دەچنە سنوری کەسانی ترەوە، هەر بۆیە پێیان دەڵێن  فواسق یاخود فاسق…

فاسق بەو مرۆڤەش دەوترێت کە لە سنوری مرۆڤایەتی خۆی دەردەچێت، سنوری مرۆڤ ئەوەیە هەمیشە دەست لەسەر سنگ بێت بۆ بەندایەتی خودا، ئەوەش بە تەواو نەزانیت و بچیتە ڕکوعیشەوە، ئەوەش بە کافی نەزانیت و دەموچاوت لە زەوی بخشێنیت…

ئەمەش بە کافی نەزانیت و دووبارە هەستیتەوە وەک ئەوەی سەیری دەموچاوی خودا بکەیت، لێرەدا مەبەستمان ئەوەیە بە بێ چەند و چۆن بهێنیت بە مێشکتدا سەیری خودا بکەیت، وەک ئەوەی بڵێی خودایە داوای چی لە من دەکەیت، نەک یەک دوو سوژدە، جارێکی تریش ئامادەی سوژدە بردنم، دواتر هەڵدەستیتەوە و وەک ئەوەی سەلام لە خودا بکەیت دەڵێی :

التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ  

تەواوی ئەمانە وشەگەلێکن بۆ دەربڕینی گەورەیی و ڕێز و بە پیرۆز دانانی خودا…

کەسێکی فاسق ئەمانە بەجێناگەیەنێت و حەقی “احسن تقویم”  نادات، لە ڕێچکەی شایستە بوون بە “احسن تقویم” دەردەچێت، ئیدی خودا فەرمان بەو موترەفینانە دەکات، ئەوانیش کاری فاسقانەی تێدا ئەنجام دەدەن…

یاخود بە هۆی ئەو موترەفینانەوە ئیرادەیان بە ئاڕاستەی کاری فاسقانە دەخەنە گەڕ، لێرەدا “فاء” فای سەبەبیە، یاخود فای بە دواداهاتن، یاخود ئەوانیش دوای ئەو جۆرە کارانە دەکەونە کاری فاسقانەوە، دەچنە دەرەوەی ئەو بازنەیەی بۆ ئەوان کێشراوە، لە شاڕێگا دەردەچن و خۆیان دەخەنە نشێوی و کەندەڵانەوە، دواتر ئەمە دەبێت هۆی هاتنە دی فایەکی سەبەبی تر : فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ

دواتر فەرمانی خودا بەسەر ئەو گوندەدا دێت، قریة لە زمانی عەرەبیدا موئەنەثە، ئیدی حوکمی ئێمە سەبارەت بەو گوندە دێتە دی، حەقی جەنابی حەق دێت جێ…

 

چی ڕوو دەدات؟ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيرًا

دەفەرموێت دوای ئەوە ژێراو ژوریان دەکەین، کاتێک سەیری ڕاڤەی ئایەتەکە دەکەین، دەبینن کە بابەتەکە لە چ لایەکەوە سەرچاوەی گرتوە، واتە بابەتەکە دێت و دەڕوات، سەرئەنجام وابەستەی ئیرادە و مەیلەکانی و نەفسی نەفرینلێکراوی فەرمانکەر بە خراپە و ئارەزوەکانی دەبێت.

یاخود ڕاستتر وایە بڵێین کاتێک دەروازەکانی دڵ و ڕۆح بۆ شەیتان ئاوەڵا دەبن، کاتێک بە ڕوی فریشتەکان و جیهانی فریشتەکانیشدا دادەخرێن، ئیدی وەک سزایەک خودا ژێراو ژووریان دەکات…

ئێمە باوەڕمان نیە بە جەبر –واتە مرۆڤەکان لە دەرەوەی ئیرادەی خۆیان هەنگاو هەڵگرن-  ناشڵێین مرۆڤ تەنیا بە هۆی کاری خۆیەوە تیا دەچێت،  وەک ئەمەش ناڵێین، ناشڵێین مرۆڤ ئیرادەی نیە و  دەست و قۆڵی بەستراوە و لە ناو مەجبوریەتیەکی ڕەهادا ژیان بەڕێ دەکات.

وەک ئەشعەریەکان دەڵێین مرۆڤ لە ژێر کارکردی جەبرێکی مامناوەندیە و ئەمەش بیروڕای ئێمەیە…

لێرەدا لە کەوانەیەکدا شتێک دەڵێم، مرۆڤ دوای ئەوەی هەندێک لوتکە دەبرێت، بۆی دەردەکەوێت کە ئیرادەی چەندە بچوکە و، وەک دڵۆپێک وەهایە لە چاو دەریای ئیرادەی خودادا، بۆی دەردەکەوێت ئیرادەی خۆی زەڕەیەکە لە چاو خۆری ئیرادە و مەشیئەتی خودادا، ئەمەش بە قوڵی لە ویژدانیدا هەستی پێ دەکات و  هەر بۆیە بە شێوەیەکی جیاواز لە بابەتەکە دەڕوانێت.

وەک چۆن موستەفا سەبری لە کتێبی ” هەڵوێستی ئەقڵ و زانست سەبارەت بە خودای هەموو جیهانیان و بەندە نێردراوەکانی” دا ئاماژەی پێکردووە، یاخود لە کتێبی ” لە ژێر سوڵتانی قەدەر” دا ئاماژەی پێ کردووە، دەفەرموێت” مومکین نیە کەسێکی بیدعەکار موعتەزیلە  نەبێت و کەسێکی تیاچووش لە ژێر جەبردا نەبێت”

کەسێکی بیدعەکار مومکین نیە ئەقڵێکی منداڵانەی وەک موعتەزیلەی نەبێت. واتە دەڵێت” هەموو شتێک من دەیکەم و ئەنجامی دەدەم، ئەوەی من دەیکەم ئەوان لە خەویشدا چاویان پێی نەکەوتووە. سەیرکەن چی و چیم بەدەست هێناوە”.

ئەمە بیدعەکارێکی، ئەقڵ منداڵی، بێئەقڵی نەفامە، کەسێکی وەها سەرئەنجام سەری لە موعتەزیلەبوونەوە دەردەچێت، دەڵێت مرۆڤ تیاچووی کردەکانی خۆیەتی…

بەڵام کەسێکی تیاچووش کە ئەبەدی نیە، لایەنی کەم لە ژێر کارکردی جەبرێکی مامناوەندیە. لەبەرچی؟

گەر هەر بە ڕاستی سەیر بکەیت، کاتێک بە شێوەیەکی سانا مەیلی شتێک دەکەیت، واتە لە نیوان دوو لای یەکسان و هاوتا بە یەکدا یەکێکیان هەڵدەبژێریت، وەک هەڵبژاردنی نێوان دوو قەدەر وەهایە،   لەو کاتەدا دەڵێی من موعتەزیلە نیم، کەواتە من حەقی هەڵبژاردنم هەیە، لە بەرامبەر ئەم هەڵبژاردە بچوکەی من خوداش بە گوێرەی گەورەیی خۆی هەڵوێستێکی دەبێت.

لە کەوانەیەکدا شتێکی تر دەڵێم: ئایا هەموو ئیجرائاتێکی بێ خەوشی خودا هەر بەو شێوەیە نیە؟

لە ژیانێکی کاتی وەک ئێستادا کە خۆی دەدات لە ٦٠ تا ٧٠ ساڵ ژیانی مامناوەندی مرۆڤی ئێستایە، نازانم ئەوانەی پێش ئێمە چەندە دەژیان، مرۆڤی ئێستا ٦٠، ٧٠، ٨٠، ٩٠ ساڵ دەژی، گەر کەسانێک هەبن ١٣٠ یان ١٤٠ بژین دەبنە بابەتی ڕۆژنامەکان، ئێستا پێم بڵێن ٦٠ تا ٧٠ ساڵ ژیان چیە؟

گەر لە کەسێکی هاوتەمەنی هەژارێکی وەک من بپرسن ٧٠ ساڵ چیە؟ نازانم گەر بە شێوەی خەڵک وەڵامتان بدەمەوە پێتان ناخۆش دەبێت یاخود نا، ٧٠ ساڵ چاوتروکانێکە دێ و دەڕوات…

هیچ ئاگات لە خۆت نیە، هەتا دوێنێ لە باوەشی دایکتدا بوویت لنگە کوتێت دەکرد بۆ شیر، ڕۆژێک شیر دەگۆڕیت بە خواردن، ڕۆژێک دێت بێ ئەوەی ئاگات لە خۆت بێت، سینیاڵی چوون بۆ ئەو دونیات بۆ هەڵدەکرێت، ئیدی مەیلی چوون بۆ ژیانی ئاخیرەت لە ناخی خۆشتدا هەڵدەبێت، بێ ئەوەی ئاگات لە خۆت بێت…

ئەم ژیانە کاتیە کاتێک بە باشی هەڵیدەسەنگێنیت، سەیرکەن بزانن بە چ لوتفێکی گەورە وەڵامت دەدرێتەوە…

بە ژیانێک وەڵامت دەدرێتەوە کە هەزاران یاخود ملیۆنان ساڵی ئەو ژیانە، هێندەی ساتێک ژیانی بەهەشت نرخی نیە…

یەک ملیۆن کاتژمێری ئەم ژینی دونیایە، هێندەی ساتێک ژیانی ناو بەهەشت نیە…

سەیرکە خودا لە بری چی، بە چی وەڵامت دەداتەوە، دواتر خودا دەفەرموێت ئێوە ئەوەتان ئەنجامدا و منیش بەمە وەڵامم دانەوە، ئایا لەمە زیاتر داخوازیتان هەیە؟؟؟

 

 

ئەوان لە خۆشی ئەو شتانەی بینویانە لە هۆش خۆیان چوون، لەلایەک سەری باق و بریقی دونیا دەکەن، هەروەک قارون و زولقەرنەین یاخود ئەسکەندەری گەورە، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا بەیداخی فەرمانڕەوایی خۆیی هەڵدابوو، کەسێکی ئاوەها بوو، کاتێک سەیری ئەمانە دەکات و ئاوڕ لە دواوە دەداتەوە، دەڵێت تەواوی ئەم شتانەش هێندەی یەک ساتی ناو بەهەشت نیە، دەڵێن لەمە زیاتر چومان بوێت، خۆ هەموو شتێکی پێ بەخشیوین.

دواتر خودا پێیان دەفەرموێت “من لە ئێوە ڕازیم”.

ئیدی ئەو قسەیە هاخۆ شتێکی چۆن بێت کەمرۆڤ لە ویژدانیەوە هەستی پێکرد، وەک چۆن خودا بە بێ چەند و چۆن هەندێک شتی بە کەسانێکی گەورەی وەک جونەیدی بەغدادی و ئیسماعیل حەققی بورسەویە بەخشیوە، وەک چۆن لە کتێبی ” نتائج الافکار” ئاماژەی پێکردووە، جونەیدی بەغدادیش باسی دەکات، گەر جەنابی حەق بە دابەزینی بێ خەوشی خۆی دابەزێت و پێتان بڵێت “من لە ئێوە ڕازیم، من ئێوە لای خۆم دادەنێم، دەتانخەمە ژێر چاودێری و پاراستن و بریکاری خۆمەوە” گەر ڕاستەوخۆ گوێتان لەمە بێت، ئیدی باڵ دەگرن و دەفڕن…

بە گوێرەی ئێرە نا، بە گوێرەی ویژدانی فراوانی ئەو دونیا، لەوێ پێکهاتەی ماددیتان چۆنی دەگۆڕێت، پێکهاتەیەکی ماددی کە پیر بوونی نیە، پێکهاتەیەکی ماددی کاتێک لە دۆزەخدا دەسوتێت و نابێت بە قەقنەز، ئیدی ئەوە هەرچۆنێک بێت، وەک پێکهاتە و گەردیلەکانی ئێرە نیە هاوشێوەی پڕۆتۆن و ئەلەکترۆن و نیوترۆنی ئێرە نیە، بە هەرشتێک ئێوەی دروست کردبێت و ماددەی سەرەکی ئێوە هەرچی بێت لەوێ، شتانێک لە سەرو پێکهاتەی کیمیای “ئەتەر” و “ئەسیر” ەوەیە، گەر پێکهاتەی سەرەکی ئەوێتان بهێنینە بەرچاومان وەک توخم، کاتێک هەست بەوە دەکەن ئێوە هەر ئێوەن، کاتێک ئێوە لە خۆتاندا بەرجەستە دەبن، بەڵام خودا بە بەکارهێنانی چەند ماددەیەکی جیاواز ئێوەیەکی تر دروست دەکات، لە زانستی خودادا لاشەتان بە شێوازێکی جیاواز بوو، بەڵام لە ڕووی دەرچەی دەرەکیەوە بە شیوەیەکی تر دەکەوێتەوە، کاتێک لە جیهانی ڕۆحدا وتتان “قالوا بلی” بە شێوازێکی جیاواز لە ئێستا بوون، بەڵام لە ڕووی پێکهاتەی دەرەکیەوە شێوازێکی جیاوازتان وەرگرت، لەوێش توشی جیاوازیەکی تر دەبن، لەوێش ژیانی جیاواز هەست پێ دەکەن و، ئیدی دەڵێن یەک ملیۆن ساڵ ژیانی دونیا هێندەی ساتێکی ئێرە نیە…

ئەمە چیمان پشان دەدات؟ ڕەوشتی خوداییمان پشان دەدات، خودا لە بەرامبەر دڵۆپێکدا دەریایەکت پێ دەبەخشێت، جا دەریا چیە؟ دەریاگەلێکت پێ دەبەخشێت، لە بەرامبەر زەڕەیەک خۆرت پێ دەبەخشێت، جا خۆر چیە، کەشکەشانی فەلەکت پێ دەبەخشێت، ئەمە نەریتێکی بێ خەوشی ئەوە…

ئێستا ئێوە لە نێوان دوو لادا کە هەردووکیان بە نیسبەت ئێوەوە هەمان نزیکیان هەیە، بە تێبینی ئەوەی کە لایەکی قەدەر هەڵدەسەنگێنیت، مرۆڤ تەنیا بژاردەیەک هەڵدەبژیرێت، گەر ئەوە بژاردەیەکی ڕاست بێت، خودا لە بەرامبەر ئەو بژاردە ڕاستەدا لە گۆڕدا خۆشحاڵیەکی جیاوازی پێ  دەبەخشێت، کاتێک مونکیر و نەکیر دێن دەڵێن جا ئەمە چی لێ بپرسین. دەڵێن خۆ ئەمە وەڵامی هەموو شتێکی لەگەڵ خۆی هێناوە، هەرچی بپرسن دەڵێت لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ

کاتێک ڕۆشتیت بۆ ئەوێ دەبێت ئەمە ویردی سەر زوبانت بێت، کاتێک چاوەکانتان لەم ژینەدا دادەخرێت گەر تا ئەو کاتە هەمیشە بڵێن لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ…

ئیدی هەر بەو شێوەیە بەردەوام دەبن، وەک ئەحمەد فەیزی ڕەحمەتی لە کاتی مردنیدا زەردەخەنە گرتبووی، حەزرەتی عیزرائیلی بینیبوو، هەڵبەت پێی وتووە ئەوە هاتم، ئەویش لە وەڵامدا پیی وتووە  یاخوا بەخێر بێیت منیش چاوەڕێی ئێوە بووم، لە ناخمدا حەز و تامەزرۆیەکی وەها گەورە هەبوو بۆ ژیانی ئاخیرەت، هەمیشە دەموت کەی بێت ساتێک زووتر بە خۆشەویستەکەم بگەمەوە، کەی بێت ئەو شەبی عەروسەم بە نسیب ببێت، ئەمە وتەی مەولانایە…

دوو زات بە چاوی خۆیان بینیبوویان بۆ منیان گێڕایەوە کە لە کاتی مردندا زەردەخەنە گرتوویەتی…

بە خۆمم وت بۆ تۆش نەڕۆشتیت و ئەو دەموچاوە جوانە ببینیت، دواتر من نوێژی مردووم لەسەر یەکێک لەو زاتانە کرد کە ئەمەیان بۆ گێڕامەوە.

کاتێک کەسێک بە زەردەخەنە دەچێتەوە ئەو دونیا و فریشتەکانیش بەو حاڵەوە دەیبینن، دەڵێن جا ئەمە چی لێ بپرسین، با بڕۆین لێرە، خۆ ئەمە بە ئامادەگی تەواوەوە هاتووە بۆ ئێرە…

ئەمە دەڵێن، لەوە دەچێت ئەمە بڵێن، بەڵام وەڵامی خۆیان هەر وەردەگرن، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

هەندێک دەڵێن ژیانی بەرزەخ ٥٠ هەزار ساڵە، بۆ ئەوەی دوای ئەو ژیانە بە خودا بگەیت، کەلیمەی شایەتمان وەک قیبلەنما و بلاجکتۆر و مانگی دەستکرد وەهایە کە بتگەیەنێت بە خودا… هەمیشە لە ڕووناکیدا بەرەو ئەو دەڕۆن…

 

تا مەحشەر بە ئاڕاستەی ئەو دەڕۆن، کە دەڕۆن بۆ ئەوێش بە هیوای تەواوەتیەوە دەڕۆن، کاتێک کردەوەکانیان دەخەنە تای تەرازوەوە، پشتیوان بە خودا چاکەکانیان زۆر قورس دەبێت، إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلاَئِكَةُ أَلاَّ تَخَافُوا وَلاَ تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ * نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ * نُزُلاً مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ

بەم شتانە فریشتەکان موژدەیان پێ دەدەن، جەنابی حەق وا لە ئێمەش بکات، خودا سەرکەوتمان بکات لەوەی ئەو ئیرادە بچوکەمان بە ئاڕاستەی بەدەستهێنانی دەریا گەورەکان  بخەینە گەڕ، وەک ئەوانەمان لێ نەیەت کە ئیرادەی خۆیان وەک دەریا دەبینن و لە پێناو بە دەستهێنانی دڵۆپێک بەکاری دەهێنن…

واتە بە بەلاش بەکاری دەهێنن بۆ بەدەستهێنانی شتێکی هیچی دونیای، ڕاشکاوانەتر بیڵێم، لە پێناو کۆشک و ڤیلا و چەند ڕیزە کەشتیەک، ئیرادەی خۆیان دەخەنە گەڕ، گەر ئەو ئیرادەیەمان بە ئاڕاستەی ڕەزامەندی خودا و  عەشق و تامەزرۆیی گەشتن بە خودا بەکاری بهێنین، دەستکەوتێکی وەها گەورەیە، گەر هەزار دونیامان پێ بدەن شوێنی ئەوە ناگرێتەوە…

موترەفینی ڕاستەقینە ئەوانەن، کارێکی ڕاست نیە بە چاوی موترەفینەوە سەیری ئەم جەماعەتە بکەیت، بەڵام ئیسرافیش یەکێکە لەو ڕێگایانەی بەرەو موترەفینت دەبات، مرۆڤ دەبێت بە گوێرەی پێداویستی لاشەی کالۆری و ڤیتامین وەربگرێت، هەر بۆیە حەزرەتی پیر بە دوو ڕستە ئەمە دەردەبڕێت:

لەم دونیایە مۆڵەتی چێژکردن دراوە بەڵام مۆڵەتی تێر خواردن نەدراوە، هەروەها بە گوێرەی وتەکانی حەزرەتی سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتیش، ئەوەی دەیخۆیت دەبێت بە گوێرەی پێداویستی لاشەت بێت، دەبێت لە گەدەتدا شوێنێک بۆ ئاویش جێبهێڵیت، هەروەها شوێنێکیش بۆ هەوا جێبهێڵیت، ئەمەی فەرمووە، وابزانم ئەمە شتێکە پزیشکی ئەمڕۆش پشت ڕاستی دەکەنەوە…

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆر خواردن و خواردنەوە و خەوتن، کێشەیەکی گەورەیان بۆ مرۆڤایەتی دروست کردووە…

بۆتە هۆکاری نەخۆشی زۆر جیاواز، هەر بۆیە گەر خودا لێپرسینەوە لەگەڵ جەماعەتی ئێمە بکات، لەم ڕووە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکات، پێمان دەفەرموێت کە ئیسراف و زێدەڕۆیمان کردووە، دەفەرموێت ڕۆژانە دوو جار یان سێ جار خواردنتان بخواردایە، بەڵام جاری دوو کەوچکتان بخستایەتە ناو دەمتان.

بە تایبەتی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا هەزاران مرۆڤ، هەزاران مرۆڤ، ئەمانە خراونەتە زیندانەوە و موچەکانیان بڕاوە، لە ماڵەوە هاوسەر و منداڵەکانیان چاوەڕێیانن، یاخود هاوسەر و منداڵەکانیشیان خستۆتە زیندان، ئەمانە هیچیان ٥ فلس سەرچاوەی داراییان نیە، گەر یەکێک شتێکیان پێ نەگەیەنێت، تیکەیەک نان نیە بیخەنە دەمیان…

ئێستا لەقۆناغێکداین کە دەبێت بە تەواوی بە ئابوریانە بژین، ئوستاد لە پەیامی ئیقتیساد- واتە ئابوریانە بژیت و دەست پێوەبگریت- دەڵێت دەبێت بە هزرێکی ئیقتیسادیانەوە، هێندەی برسێتیت نەمێنێت بخۆیت، هێندەی ئەوەی پێداویستی لاشە لە کالۆری و ڤیتامین و پڕۆتین وەرگرێت بخۆ،  چۆن مزگەوتێک بە ناوی ” وابزانە خواردم” هەیە، پیاوێکی حەزی لە هەرچی بووایە دەیوت وابزانە خواردم، دواتر مزگەوتێکی گەورەی نەخوارد!

بە و هۆیەوە مزگەوتێکی دروستکرد…

مرۆڤ دەبێت بڵێت وابزانە خواردم، وابزانە خواردم، لێرەدا بە هەستی هاریکاریکردنی یەکتریەوە، دەبێت یارمەتی بگەیەننە دەستی ئەو برا بێ نان و ئاوانەتان…

لە قۆناغێکی وەک ئێستادا، هەوڵدان بۆ یارمەتیدانیان، وەک چۆن سەردارمان بەرەو یارمەتی هاوەڵانی سوفە کەوت، هەر شتێکی دەست بکەوتایە خێرا ئەبو هورەیرەی بانگ دەکرد و دەیوت بڕۆ هەژارەکان بانگ بکە، ژمارەیان ٢٠٠ تا ٣٠٠ کەس بوو، لە مزگەوتدا ژیانیان بەسەر دەبرد،  دەیوت بڕۆ بانگیان بکە با ئەوانیش بخۆن…

لەو شتانەی بەش دەدان کە خۆی دەیخوارد، هەنگاو هەڵگرتن بەم تێبینیەوە، ڕێگای پێغەمبەرە…

کەسانێک لەم سەردەمەدا کە برسین و بێ ئاون و لە ناو ناسۆریدان، کە بێجگە جلی بەریان هیچی تریان لەبەردا نەبێت، گەر دڕا توانای کڕینەوەی جلێکی تری نەبێت، گەر ئێمەش لەملاوە دەستە دەستە جلمان هەبێت،  هەروەها دۆڵابەکانمان چەندین قاتە جلی تێدا بێت، هەروەها دەبۆکانمان پڕ بن لە جلی کۆنە، کەشتیەکانمان پڕ کردبێت لە هەویر و بەسەریدا بڕژێت،  مەنجەڵمان هەمیشە قوڵپەی کوڵانی بێت، گەر بە فریای ئەوان نەکەوین، ئەمە شتێک نیە خودا لە ئێمەی قبوڵ بکات…

ئەمەش پەنا بە خودا ڕێگایەکە بەرەو زێدەڕۆیمان دەبات، خوداش لە ناومان دەبات…

دەبێت قەدری ئەمە بزانین و لەم قۆناغەدا بەرەو یارمەتی براکانتان ڕابکەن…

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، لە خواردن و خواردنەوەی خۆشمان، لە هەر ژەمێکمان کەوچێک لەبەر خاتری ئەوان جیا بکەینەوە و، چونکە ئێمە ڕانەهاتووین بە شتی وەها، دەبێت ڕابێنین لەسەر ئەوەی ئەمە بکەین…

شۆربایەک کافیە بۆ ئەوان، شۆربای ئارد بۆ خۆت دروست دەکەیت و نانی تێ دەوشیت و دەیخۆیت، ئیدی ئەوە بەسە بۆ ئەوەی ڤیتامین و کالۆری و ڤیتامینی خۆت وەربگریت…

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

ئیدی گەر چایەکی لە پاڵدا بخۆیتەوە شەکریشی تێ بکەیت، ئیدی ئەو کاتە گلۆکۆزیشت وەرگرتووە و کێشەت نامێنێت، ئیدی ئەو شتانەی لەمە زیاتر دەمێنێتەوە بۆت، لە پێناو ئەوەی ببێتە سەرمایەیەکی ئەبەدی بەکاری دەهێنیت، تۆ دەبەخشیت، ئەوانیش پێت دەبەخشن…

دەبەخشیت پێت دەبەخشن…

تۆ دەبەخشیت، ئەوەی تۆ دڵۆپێکە، ئەوان دەریایەکت پێ دەبەخشن، دەبەخشیت زەڕەیەک، دەبەخشن کەشکەشانی هەموو خۆرەکان…

جەنابی حەق سەرکەوتوومان بکەیت لەوەی وەها بژین…

 

 

                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                     

Show More
Back to top button