هەواڵ

منداڵە بێ نازەکانی ئەسما ئوڵوداغ دەچنە قوتابخانە

دوای ئەوەی خانمێک بە ناوی ئەسما ئولوداغ لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە کارەکەی دوور خرایەوە و لە کاتی جێهێشتنی تورکیادا لەسەر سنوری ئەسینا جەڵتەی دڵ لێیدا، دوو منداڵی لە شاری ئەڵمانیا چوونە قوتابخانە.

باوکی منداڵەکان لە ئەکاونتی تویتەری ئەسما ئوڵوداغەوە بە تویتێک چوونە قوتابخانەی منداڵەکانی ڕاگەیاند و وتی” وا کەوتینە ڕێگا و دەستمان کرد بە خوێندن لە قوتابخانە، خودا یار و یاریدەدەرمان بێت”.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەسما ئوڵوداغ هەتا کۆتایەکانی تەمەنی دەستی لە خوێندن هەڵنەگرت و، چەند مانگێک بەر لە مردنی کاتێک دووهەم زانکۆی بە پلەی یەکەمی تەواو کرد، منداڵی سێهەمی تەنیا یەک مانگ بوو.

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button