هەواڵ

منداڵەکانی بەڕێوبەرێکی پۆلیسی زیندانیکراو نیەگرانی خۆیان لە دۆخی باوکیان دەردەبڕن

دوای ئەوەی زەکی گوڤێن بەڕێوبەری پێشووی بنکەیەکی پۆلیس بە کوژراوی لە زیندان دۆزرایەوە، ئیلیف و ئێسرا کچەکانی یورت ئەتایون بەڕێوبەری بنکەیەکی پۆلیس کە 4 ساڵە لە زیندانە، ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە و ترسی خۆیان لە سەلامەتی باوکیان ئاشکراکرد.

ڕۆژی 1 ی تەمووزی 2018 زەکی گوڤێن بەڕێوبەری پێشوی بنکەیەکی پۆلیس لە ئەنقەرە لە ژورەکەی خۆیدا لە زیندان بە مردوویی دۆزرایەوە. ئەم ڕووداوەش دڵتەنگی لەلای زیندانییەکانی دیکە دروست کرد.

ئیلیف و ئێسرای کچی یورت ئەتایون بەڕێوبەری پێشوی ڕووبەرووبونەوەی تیرۆر لە ئیستەنبوڵ دڵتەنگی خۆیان لە سەلامەتی گیانی باوکیان ئشکرا کرد. کچەکانی یورت ئەتایون دەڵین “داوا دەکەین هەموو ئەو کەسانەی هەستی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤیان ماوە لە تورکیا، بێن بە دەنگمانەوە”.

یورت ئەتایون بەڕێوبەری پێشوی بەشی ڕووبەرووبونەوەی تیرۆر لە ئیستەنبوڵ لەکاتی گەندەڵییەکانی 17-25 ی کانوونی یەکەمی 2013 دەستگیرکرا و ماوەی 4 ساڵە لە زینداندایە.

ئێلیف ئەتایون بە زمانی تورکی و ئێسرا ئەتایون بە زمانی ئینگلیزی پەیامەکەیان پێشکەش کرد.

قسەکانی ئێلیف ئەتایون بەم شێوەیەیە:

“من ئێلیف ئەتایون. کچی یورت ئەتایون بەرپرسی پێشوی بەشی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە ئیستەنبوڵ کە ماوەی 4 ساڵە لە زینداندایە. هەموو ڕۆژێک ژمارەی کوشتن لەناو زیندانەکان لە تورکیا ڕوو لە زیادبوون دەکات. هەزاران کەس بەبێ هۆ لە ژووری تاکەکەسیدا زیندانی کراون. ئایا چەند کەسی دیکە دەبێت لە زیندان بمرێت؟ زیندانیکردن بەبێ ماوە لە ژووری تاکەکەسیدا و پێشێلکردنی زیندنایکراوەکان جێی ڕەزامەندی نییە. ترسمان لە سەلامەتی گیانی باکمان و کەسانی بێتاوان هەیە. داوا دەکەین چاودێرە نێودەوڵەتییەکان لێکۆڵینەوە لە زیندانەکانی تورکیا بکەن”.

 

سەرچاوە:

http://www.shaber3.com/4-yildir-tutuklu-emniyet-muduru-yurt-atayunun-kizlari-videolu-mesaj-yayinladi-haberi/1308452/

 

Show More
Back to top button