هەواڵ

منداڵێکی 4 مانگ بەردەوام بە گریانەوە چاوەڕێی هاتنەوەی دایکی دەکات لە زیندانەوە

ئەمینە ئۆرنەک، ئەو دایکەی دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە تورکیا دەستگیرکرا و خاوەنی دوو منداڵە کە یەکێکیان تەمەنی تەنها ٤ مانگە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی ٥ ساڵە، بەردەوام منداڵەکانی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی هاتنەوەی دەکەن. منداڵە تەمەن ٤ مانگییەکەی بەردەوام دەگری و تامەزۆری باوەشی دایکییەتی.

هاوسەرەکەی ئەمینە ئۆرنەک پەیوەندی کرد بە عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا، وە بارودۆخی خۆیان بۆ باسکرد و ڤیدیۆیەکی منداڵەکەیانی لە ڕێگەی گەرگەرلیئۆغڵووەوە بڵاوکردەوە کە بە بەردەوامی بە دەم گریانەوە چاوەڕوانی دایکی دەکات. هاوسەرەکەی ئەمینە ئۆرنەک دەڵێت “پۆلیسەکان هاوسەرەکەمیان برد و بەو شێوەیە منیان لەگەڵ دوو منداڵ بەجێهێشت. منداڵە ٤ مانگەکەمان بەو شێوەیە بە بەردەوامی دەگری. بەو هۆیەوە ناشتوانم بچمە سەر کار. لە بارودۆخێکی زۆر زۆر سەختدام. هیچ نەبێ با بە کەفالەت ئازادی بکەن”.

 

https://www-tr724-com.cdn.ampproject.org/c/www.tr724.com/4-aylik-mahmut-samet-tutuklanan-annesini-boyle-bekliyor/amp

Show More
Back to top button