هەواڵ

منداڵێکی شیرەخۆری تر بێ دایک مایەوە

لە درێژی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، دایکی منداڵێکی شیرەخۆر لە شاری سامسون دەستگیرکرا.

دەریا ئێرکان مامۆستای وانەی فیزیایە و دایکی منداڵێکە بە ناوی سەمیح، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت، بە ناچاری منداڵەکە لەلای دراوسێکەیان بەجێدەهێڵێت.

کەسوکاری دەریا داوا لە کاربەدەستانی تورکیا دەکەن، لەبەر منداڵە ساواکە دایکی ئازاد بکەن.

ئەم منداڵەی ناو وێنەکە تەمەنی ١ ساڵە و تەنیا شیری دایکی دەخوات. ئەمڕۆ لە شاری سامسۆن، دایک و باوکی منداڵەکە بە ناوەکانی دەریا ئێرکان و ئێرداڵ ئێرکان دەستگیر کران.

 

دوای هەوڵدانێکی زۆر لەلایەن کەسوکاریەوە، دادوەری دادگا ڕازی بوو بە مەرجی زیندانی بوون لە ماڵەکەی خۆیدا ئازاد بکرێت.

بەڵام بە هۆی تانەی سەلچوق جەبەجی کە داواکاری گشتی سامسونە، خانمەکە دەستبەسەر کراو خرایە زیندانی داخراوی شاری سامسونەوە.

 

 

Show More
Back to top button