هەواڵ

منداڵێکی ساوای دیکە لەگەڵ دایکی خرایە زیندانەوە

 

ژمارەی منداڵە ساوا دەستگیرکراوەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت. منداڵێکی ساوای دیکە بە ناوی ئێسرا کەپسوتی تەمەن ١٥ مانگ لەگەڵ دایکی خرایە زیندانەوە. لە ئێستادا لە تەواوی گرتووخانەکانی تورکیادا نزیکەی ٨٠٠ منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیاندا بەند کراون.

تورکان کەپسوت، هاوشێوەی بولێنت کەپسوتی هاوسەری کە لە گرتووخانەی باڵکئەسیر بەندکراوە، دەستگیر کرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا. ئەوان خاوەنی دوو کچن بە ناوەکانی بوشرا (کە تەمەنی ١٥ ساڵە) و ئێسرا (کە تەمەنی تەنها ١٥ مانگە). کاتێک خانەوادەی تورکان کەپسوت پرسیاریان کرد دەربارەی هۆکاری دەسگیرکردنی، بە بیانووی ئەوەی دۆسییەکە نهێنییە هیچ زانیارییەکیان پێ نەدرا.

 

سەرچاوە: http://aktifhaber.com/15-temmuz/esra-bebek-de-annesiyle-cezaevine-girdi-h131108.html

Show More
Back to top button