هەواڵ

منداڵێکی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە بە هۆی کێشەی پاسپۆرتەوە ناتوانێت چارەسەر وەربگرێت

 

ئەحمەد بورهان ئاتاچ منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵە و تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و بە هۆی ئەوەی باوکی ماوەی ٢٢ مانگە لە زینداندایە، ناچارە سوور لە سۆزی باوکی بەرەنگاری نەخۆشییە سەختەکەی ببێتەوە.

زەکییە ئاتاچی دایکی ئەحمەد بورهان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بانگهێشتنامەی لە لایەن سەنتەرێکی چارەسەری تایبەت بە شێرپەنجەی لە ئەڵمانیاوە پێگەیشتووە بۆ چارەسەرکردنی کوڕەکەی بەڵام بە هۆی ئەوەی پاسپۆرتەکەی هەڵوەشێندراوەتەوە و لە ئێستادا پاسپۆرتی پێنادرێت ناتوانێت بچێتە دەرەوەی وڵات. زەکییە ئاتاچ دوای لە دەرگادانی هەموو بەرپرسە پەیوەندیدارەکان، پەنای بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان برد و داوای پشتیوانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کوڕەکەی بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە بە ئامانجەکەی بگات.

 

 

زەکییە ئاتاچ لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ KHK TV وتی “بەردەوام دەڵێن مافی ژیان و مافی تەندرووستی. بەڵام ئەوە بۆ هەموو کەسێک هەیە و تەنها بۆ ئێمە نییە. ئایا ئێمە هاوڵاتی ئەم وڵاتە نین؟ کاتێک سبەی ئەوە بۆ خەڵکی باس دەکرێت سەریان سوڕدەمێنێت و دەڵێن باشە شتی وا ڕوویداوە؟ بەڵێ ڕوویداوە. مرۆڤێک خەریکە دەمرێت. خەڵکی لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە و لە نانەکەی دوور دەخرێتەوە. خانەوادەکان پارچە پارچە بوون. ئایا ئەمانە مرۆڤ نین؟ منداڵەکەم لە بەرچاوی خۆمدا خەریکە دەتوێتەوە بەڵام ناتوانم هیچ شتێکی بۆ بکەم. منداڵەکەم بێزاربوو و ماندوو بووە. نایەوێت چیتر بچێتە نەخۆشخانە. کاتێک پێی دەڵێم با بچین بۆ نەخۆشخانە دەست دەکات بە گریان. چی دەبێت ئەم منداڵە مەحکومی مەرگ مەکەن”.

 

 

https://www.tr724.com/pasaportu-verilmeyen-zekiye-atac-ne-olur-bu-cocugu-olume-mahkum-etmeyin/

Show More
Back to top button