هەواڵ

منداڵی زیندانییانی سیاسیی تورکیا داوای دادپەروەری دەکەن

"ئەگەر لە بری ئەوەی کارەکانیان بە باشی بکەن کەسێکیان بکوشتایە ئێستا ئازاد دەکران"

 

یاسای نوێی سزادانی تورکیا کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەندکرا و دەبێتە هۆی ئازادکردنی چەندین کەس، بەڵام بە هۆی ئەوەی زیندانییانی سیاسی ناگرێتەوە بە شێوەیەکی زۆر توند ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە.

منداڵەکانی ئەو زیندانییە سیاسییانە کە یاسا نوێیەکە نایانگرێتەوە، لە ڕێگەی تویتەرەوە هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و داوای بەدیهێنانی دادپەروەری دەکەن. لە تویتەکانییاندا باسیان لەو کارانە کردووە کە باوکیان بە فیداکارییان ئەنجامیان داوە و دەڵین “ئەگەر ئەوان لە بری ئەوەی کارەکانییان بە باشی بکەن کەسێکیان بکوشتایە یاخود خەریکی فێلبازی و خەڵەتاندنی خەڵکی بوونایە ئەوا ئێستا سوودیان لەم یاسایە دەبینی و ئازاد دەکران.

ئەمەش هەندێک لەو پەیامانەیە کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە:

ئەبرار بەیزا ئۆزجان، کچی ڕۆژنامەنووس زافەر ئۆزجان: باوکم ڕۆژنامەنووس بوو. بۆ کۆکردنەوەی هەواڵ و چیرۆک سەردانی چەندین وڵاتی کردووە. ببووە دەنگی خەڵکێکی زۆر، ئازارەکان و سەرکەوتنەکانییان ڕادەگەیاند. ئەوانەی ستایشی ڕۆژنامەوانێتی ئەویان دەکرد کاتێک بە ناحەق دەستگیرکرا هیچ قسەیەکیان نەکرد. ئەگەر ڕۆژنامەنووس نەبووایە و بکوژ بووایە ئێستا لامان دەبوو.

ئالپەر کامش، کوڕی ڕۆژنامەنووس مەهمەت کامش: باوکم ڕۆژنامەنووس بوو.ئەو ڕۆژنامەیەی ئەو سەرنووسەری بوو کاتێک تیراژی گەیشتە یەک ملیۆن دانە سەرۆک وەزیرانی ئەوکات هات بۆ پیرۆزبایی لێکردن. بەڵام ئێستا لە زینداندایە و سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە. ئەگەر ڕۆژنامەنووس نەبووایە و بکوژ بووایە، لە بری ئەوەی قەڵەمی بەدەستەوە بێت چەکی بە دەستەوە بووایە ئازاد دەکرا.

ئیبراهیم سەعید ئۆنەر، کوڕی مامۆستا عوسمان ئۆنەر: باوکم مامۆستای کەلتوری ئایینی بوو. لە خوێندنگەکەی و چواردەورەکەی هەمیش هەوڵی دەدا خەڵکی فێری ڕەوشتی جوان و نیشتیمانپەروەری بکات، بەڵام ئیستا سەرەڕای ئەوەی نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، ماوەی سێ ساڵە لە زینداندایە. ئەگەر زیانی بە خەڵکی بگەیاندایە ئێستا ئازاد دەکرا.

 

https://www.tr724.com/siyasi-suclularin-cocuklari-adalet-istedi-meslegini-hakkiyla-degil-de-birini-oldurseydi-simdi-yanimizdaydi/

 

Show More
Back to top button