هەواڵ

مردنێکی تراژیدی لەسەر کورسییەکی پلاستیک لە زینداندا!

کارمەندێکی پێشووی پۆلیس بە ناوی موستەفا کاباکچیئۆغڵو، کە لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ وە، وەک هەزاران کەسی بێتاوانی دیکە لە کارەکانییان دوورخرانەوە و لە گرتووخانەکاندا بەندکران، دوای ٤ ساڵ مانەوەی لە گرتووخانە بە شێوەیەکی تراژیدی لەسەر کورسییەکی پلاستیکی لە زیندانە تاکەکەسییەکەیدا گیانی لەدەستدا، بە شێوەیەک کە سەری کەوتووە بۆ دواوە، نینۆکەکانی شین بووەتەوە، دەستی لەسەر قاچەکانی داناوە…

بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی کاتی گیان لەدەستدانی موستەفا کە تێیدا خراپی گوزەرانی ناو زیندان دەردەخات، ناخی هەمووانی هەژاند. پاسەوانەکانی ناو زیندان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کاتێک بەیانی ڕۆژی ٢٩ی ئاب کاتژمێر ٥:٤٥ دەرگای زیندانە تاکەکەسییەکەی موستەفایان کردووەتەوە ئەو دیمەنەیان بینیوە. پزیشکەکانی دادوەریش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پێدەچێت چەند کاتژمێرێک پێش ئەوە موستەفا گیانی لەدەستدابێت.

موستەفا کاتێک دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا بارودۆخی تەندرووستی باش بوو، بەڵام لە ناو زینداندا تووشی نەخۆشی شەکرە و چەندین نەخۆشی دیکە بوو. چەندین جار داواکاری پێشکەشکرد بۆ ئەوەی سەردانی نەخۆشخانە بکات، بەڵام لەو کاتانەدا ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری بووەوە. موستەفا بە تەندرووستییەکانی باشەوە چووە ناو گرتووخانەوە بەڵام تەرمەکەی لە گرتووخانە هاتە دەرەوە.

شایانی باسە ڕۆژی ٢٠ی ئاب بە هۆی ئەوەی موستەفا کۆکەکەی زیاتر بوو بە گومان تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی کەرەنتین کرا و بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ بێ هیچ چارەسەرێک بەو شێوەیە مایەوە تا دواجار لە شەوی ٢٩ی ئابدا گیانی لەدەستدا، بەڵام کاتێک لە پزیشکی دادوەری پشکنینی بۆ ئەنجامدرا دەرکەوت کە موستەفا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە.

ڕۆژی ٢٧ی ئاب، واتە دوو ڕۆژ پێش گیان لەدەستدانی، موستەفا داواکارییەک پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە بەڵام سەرجەم پزیشکەکانی ناو گرتووخانەکە ئەوە ڕەت دەکەنەوە و واژۆ لەسەر نووسراوێک دەکەن کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات موستەفا پێویستی بە سەردانی نەخۆشخانە نییە.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/khkli-polisin-cezaevi-hucresinden-cenazesi-cikti-haberi/1355742/

Show More
Back to top button