هەواڵ

مایکڵ ڕۆبن: پێیستە هاوشێوەی تۆمەتبارانی خاشقجی، تۆمەتبارانی رفاندنی ئیناندی سزابدرێن

 

 

مایکڵ ڕوبن نوسەری ئەمریکی و پسپۆڕ لە پرسی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕفاندنی ئۆرهان ئیناندی لە کیرگزستان و کوشتنی جەمال خاشقچی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەمبوڵ بەراورد دەکات. ، ڕوبین، وتی “پێویستە سزاکانی خاشقچی بەسەر ئەو کەسانەدا جێبەجێ بکرێت، کە ڕۆڵییان هەبووە لە ڕفاندنی ئیناندی”.

نوسەرەکە رایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانە باس لەوە دەکەن کە ئۆرهان ئیناندی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی دامەزراوە پەروەردەیییەکانی سەپات لە کیرگزستان کە چەند ڕۆژێکە هیچ هەواڵیکی لێ نییە، لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بیشک رفێندراوە، دۆسیەی جەمال خاشقچی لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەمبوڵ بەبیرهێنایەوە.

لە 2ی ئۆکتۆبەری 2018جەمال خاشقچی، کە نوسەری بەرهەڵستکاری سعودی لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، چووە ناو کۆنسوڵخانەی سعودییە لە ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی پێویست بۆ هاوسەرگیرییەکەی پێشکەش بکات. هەر کە چووە ناو کونسوڵگەرییەوە، ئەفسەرانی هەواڵگری سعودیە کوشتیان. جیهان کاردانەوەی هەبوو.  رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی “ویژدانی هاوبەشی مرۆڤایەتی” قسەی کرد و داوای کرد، کە سعودیە هەموو بکەران ئاشکرا بکات و دادگاییان بکات.

کاتێک ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستی بەکار کرد، “بانی خاشقچی”ی ڕاگەیاند بۆ سنووردارکردنی ڤیزا بۆ ئەو کەسانەی کە تۆمەتبار کراون. بیرۆکەی بلینکن باش بوو، بەڵام دۆسیەیەکی نوێ کە هاوشێوەی کەیسی خاشقچی بێت ئەوە نیشان دەدات کە بلینکن چەند راستگۆیە.

لە 31ی ئایاردا ئۆرهان ئیناندی، کە لە هاوڵاتییەکی تورکە و رەگەزنامەی کیرگزی هەیە و دامەزرێنەری قوتابخانەکانی ساپاتە لە کیرگزستان، لە بیشکێک پایتەختی کیرگزستان دیار نەما. پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لە دووری پێنج میل لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە کە دەرگاکانی کراوەن، خێزانەکەی پەیوەندیان بە دەسەڵاتدارانی کیرگزییەوە کرد.

 

دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئیناندی ئەشکەنجە دراوە

هاوسەری ئیناندی ڕایگەیاندووە، کە بەرپرسانی هەواڵگری تورکیا هاوسەرەکەیان لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بیشکک گرتووە، ئەشکەنجەیان داوە و ناچاریان کردووە کە ئەو بەڵگە و دۆکیومێنتانە واژۆ بکات کە دەڵێن دەستبەرداری ڕەگەزنامەی کیرگزی بووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان هەواڵگری تورکیا فڕۆکەیەکی تایبەتیان لە فڕۆکەخانەی بیشەکک چاوەرێکردووە، کە بیبەن بۆ تورکیا، بەڵام فڕۆکەکە نەیتوانیووە لە باڵیۆزخانەکە دەرچێت.

کاربەدەستانی تورکیا ڕفاندنی ئیناندی کە بە پێچەوانەی هەستی توندڕەوی ئەردۆغانەوە بە بنەما دەگرێت. تورکیا لە دوای ئەوەی کە دەساڵ لەمەوبەر ئەردۆغان لەگەڵ گولەن جیا بوویەوە زیاتر لە 100 کەسی دیکەی لە بە زۆر هێنایەوە تورکیا، بەڵام ڕووداوەکە سەرەتایەک بۆ هەوڵەکانی تورکیا بۆ ڕفاندنی هاوڵاتیانی لە وڵاتێکی دیکە.

ئەردۆغان باس لەوە دەکات کە هەموو شوێنکەوتوانی گولەن بەهۆی ئەوەی تیرۆریستن، دەکرێت ئەشکەنجە و تەحروش و کوشتنیان بەرامبەر بکرێت. ئەم لۆژیکە هاوتەریبی لۆژیکی ئۆپەراسیۆنی شازادەی سعوودی محەمەد بن سەلمانە لە دژی خاشقچی.

 

ئیناندی تەنها بەهۆی باوەڕەکانی ستەمی لێدەکرێت

بلینکن بە دروستی دانی بەوەدا نا کە بیروباوەڕی تایبەتی خاشقچی پاساو بۆ کردەوەکانی سعودیە نادا. لە هەموو شتێکدا هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نەبوو کە خاشقچی بە تیرۆر یان توندوتیژیەوە ببەستێتەوە. هەروەها بۆ ئیناندیش دەڵێت “هیچ بەڵگەیەک نییە کە دەستی لە توندوتیژیدا هەبووبێت. ئەو تەنها بەهۆی بیروباوەڕیەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”.

http://www.samanyoluhaber.com/inandi-icin-rubinden-cagri-sorumlulara-kasikci-yaptirimlari-uygulansin-haberi/1370664/

 

36 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button