هەواڵ

ماڵی بازرگانێکی هاوسۆزی بزاڤی خزمەت وەک “غەنیمەت” لەقەڵەمدرا و تاڵان کرا

ماڵەکەی گۆکهان ئاکدەمیر کە بازرگانێکی دیارە و ئێستا لە وڵاتی سوید دەژی، بە ڕۆژی ڕووناک “بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت” تاڵانکرا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی tr724 ، دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکە بە ڕۆژی ڕووناک لێکرایەوە و تاڵانکرا. گۆکهان ئاکدەمیر لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر ئەو ڕووداوەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “کۆمەڵێک تاڵانچی بە ڕۆژی ڕووناک و بە بەرچاوی هەموو دراوسێکانەوە تەوای کەلوپەلی ناو ماڵەکە و دەرگا و پەنجەرەکانییان لێکردەوە و بە ئوتومبێلێک و ٢ بارهەڵگر تاڵانیان کرد و وتیان ئەمە ‘ماڵی هاوسۆزی بزاڤی خزمەتە حەڵاڵە’ و دراوسێکانیش لە ترسی ئەوەی تووشی هیچ شتێک نەبن کەسیان نەیانوێرا قسەیەک بکەن”.

گۆکهان ئاکدەمیر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی tr724، وتی “ئێمە پشتمان بە خودا بەستووە. ماڵ دووبارە بەدەست دەهنێرێتەوە، بەڵام زۆر نیگەران بووم کاتێک ماڵەکەم بەو شێوەیە تاڵان کرا و دەست بەسەر ماڵ و موڵکمدا گیرا. من بە ئومێدی ئەوەی ڕۆژێک دەگەڕێمەوە دەستکاری کەلوپەلی ماڵەکەم نەکردبوو.”

 

http://www.samanyoluhaber.com/yurtdisindaki-isadaminin-evi-ganimet-denerek-kapi-pencere-yagmalandi-haberi/1347905/

Show More
Back to top button