هەواڵ

مامۆستا دەستبەسەرکراوەکانی ئەفغانستان ئازاد کران

 

هەفتەی ڕابردوو بە فشاری زۆری حکومەتی تورکیا ٦ مامۆستای ٣ خوێندنگای بزاڤی خزمەت لە چالاکییەکی نیوەشەودا لە ئەفغانستان دەستبەسەر کران، ئەمڕۆ پاش هەفەتەیەک مامۆستاکان ئازاد کران.

شایەنی باسە چالاکییەکەی پۆلیسی ئەفغانستان لە نیوەشەودا ئەنجام درابوو، بە هەڵکوتانە سەر بەشەناوخۆیی خوێندنگاکان و دەستبەسەرکردنی مامۆستاکان، لەکاتێکدا مامۆستاکان بە هاوڕێیەتی چەندین خوێندکار لە بەشە ناوخۆیی مابوونەوە، ساتی هەڵکوتانە سەر بەشەناوخۆییەکەش لەلایەن خوێندکارەکانەوە بە مۆبایل تۆمار کرابوو دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرابوویەوە.

هێزەکانی پۆلیس لە نێوان کاتژمێر ١٢ی شەو بۆ ٦ی بەیانی هەڵیانکوتابووە سەر ئامادەیی کچان لە شاری مەزاری شەریف و ئامادەیی کوڕان لە هەمان شار، لە ئەنجامیشدا جگە لە لێپرسینەوە لە هەموو ستافی خوێندگاکان، هەندێکیان لێ دەستبەسەر کردبوون.

جگە لە خوێندنگاکانی مەزاری شەریف، پۆلیسی ئەفغانستان هەمان شەو هەڵیکوتابووە سەر ئامادەیی حەراتی کچان و دەرگای خوێندنگاکەی شکاندبوو.

شایەنی ئاماژەیە هەڵکوتانە سەر خوێندنگاکان و دەستبەسەرکردن مامۆستاکان کاردانەوەی زۆری ئەفغانییەکان وبەتایبەت کەسوکاری خوێندکارەکانی بەدوای خۆیدا هێنابوو.

لەلایەکی تریشەوە، جەند بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەی ئەفغانستان ویستبوویان بەیاوەری چەند بەرپرسێکی قونسوڵخانەی تورکیا لەو وڵاتە بچنە ناو خوێندنگاکانەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە کەسوکاری خوێندکارەکان ناڕازی بووبوون بە سەردانەکە و نەیانهێشتبوو بچنە خوێندنگاکانەوە، بەرپرسەکان هێرشیان کردبووە سەر خوێندنگاکان و جامەکانیان شکانبوو، پاشان شوێنەکەیان جێهێشتبوو.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/afganistanda-gece-yarisi-gozaltina-alinan-turk-ogretmenler-serbest/

Show More
Back to top button