هەواڵ

مامۆستایەک کە 50%ی جەستەی کەمئەندامە دەستگیرکرا

 

جافێر تۆرکەر حەدیمیئۆغلو، مامۆستای بیرکاری کە خاوەن پێداویستی تایبەتە دەستگیرکرا. حەدیمیئۆغلو سەرەڕای نەخۆشییەکەی بە تەنیا لە خانەیەکدا دەستگیردەکرێت.

تورکەر حەدیمیئۆغلو (44 ساڵ) دوێنێ دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانی کۆنیا ئیرێگلی کرا.

حەدیمیئۆغلو لەسەدا 20ی کەمئەندامی بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە هەیە و سەرەڕای ئەوەش ڕاپۆرتی کەمئەندامی لەسەدا 50ی هەیە، لە ئێستادا لەسەردەمی نەخۆشییەکەیدا و بەتەنها لەخانەیەکدا دەستگیردەکرێت.

لە ساڵی 2016دا لە بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە بزاڤی خزمەت، جافێر حەدیمیئۆغلو، کە لە خوێندنگە تایبەتەکاندا کاری دەکرد، دادگایی کرا. حەدیمیئۆغلو بە تۆمەتی ئەوەی گوایە هاوکاری ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەکات دادگایی کرا و لە مانگی 12ی ساڵی 2020دا بە تۆمەتی هەبوونی هەژماری بانکی ئاسیا و شایەتی دوو لە خوێندکارەکانی لەلایەن دادگای تاوانەوە سزای 1 ساڵ و 13 مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا. یەکێک لە قوتابیەکانی دەربارەی ئەو وتی “گفتوگۆی ئاینی بۆ دەکردین”، ئەوی تریان وتی “ئەو یارمەتی داوم کاتێک لە بەشی ناوخۆیی نیشتەجێ بووم”.

“تەندروستی هاوسەرەکەم لە مەترسیدایە”

خانەوادەی جافێر حەدیمیئۆغلو وتیان “ئێمە ماوەی پێداچوونەوەمان لەدەستدا. پارێزەرەکەمان دۆخەکەی ڕوونکردەوە و دەستبەجێ ناڕاڕایی لە دەستبەسەرکردنی کرد، بەڵام هێشتا هیچ ئەنجامێک بە ئێمە نەگەشتووە”.

خێزانی جافێر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوسەرەکەی لە ماوەیەکی هەستیاردایە و وتی “ئەو ماوەیە زۆر قورسە، ئەو سکچوونێکی خوێناوی هەیە، زۆر لە کێشی کەم دەبێت. لە ساڵی 2016دا نەیتوانی وانە بڵێتەوە. بۆیە ڕاپۆرتی کەمئەندامییان بۆ تۆمارکرد. تەنانەت وازی لە وانە وتنەوەش هێنا. هاوسەرەکەم پێویستە لە ژینگەیەکی تەندروستیدا بێت و ئاگاداری خۆراکی بێت. پزیشکەکەی وتیشی، نەخۆشییەکە دەکرێت ببێتە شێرپەنجە. تەندروستی هاوسەرەکەم لە ژینگەی زینداندا لە مەترسیدایە”.

http://www.samanyoluhaber.com/yuzde-60-engelli-ogretmen-tutuklandi-haberi/1370695/

 

44 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button