هەواڵ

مامۆستایەک کە چەند نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەیە دەستگیرکرا

 

مامۆستا ئوغور ئێرگیول سەرەڕای ئەوەی کە چەندین نەخۆشی نەخۆشی درێژخایەنی وەک شەقیقە و نەخۆشی مەواسیر و پرۆستات و بەردی گورچیلەی هەیە بەڵام ڕۆژی سێشەممە ٣ی نیسان لە ئەستەمبوڵ دەستگیرکرا.

 

دوو ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی ئوغور ئێرگیول گوازرایەوە بۆ زۆنگولداک کە لە ئێستادا وەک بنکەیەکی ئەشکەنجەدانی لێهاتوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەستگیردەکرێن. لە ئێستادا بنەماڵەکەی ئوغور ئێرگیول دەترسن سەرەڕای بوونی ئەو نەخۆشیانە ئەشکەنجە بدرێت و مەترسی لەسەر ژیانی درووست ببێت.

 

ئوغور ئێرگیول خاوەنی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نیوە بە ناوی عومەر. خێزانەکەی ئوغور ئێرگیول ڕایگەیاند لەگەڵ هەموو لە دەرگادانێکدا هاوار دەکات ‘باوکە’ و بەرەو لای دەرگاکە ڕادەکات. بەردەوام سەیری وێنەکانی باوکی دەکات و دەگری و هاوار بۆ باوکی دەکات.

 

سەرچاوە: Aktif Haber

Show More
Back to top button