هەواڵ

مامۆستایەک کە لە زیندان تووشی شێرپەنجە ببوو گیانی لەدەستدا

مامۆستا یوسف ئوزونی تەمەن ٣٦ ساڵ کە پێشتر وەک مامۆستایەک لە خوێندنگەیەکی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە قەزای داریجا لە شاری کۆجائەلی کاری دەکرد، بەڵام لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ساڵی ٢٠١٦ لە کارەکەی دوورخرایەوە و دەستگیرکرا. دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ مانگ لە گرتووخانەدا مایەوە ئازادکرا، بەڵام لە نەخۆشخانە وەرەمێک لە قاچیدا درووست بوو، وە هیچ چارەسەرێکی پزیشکی بۆ دابین نەکرا. دوای ئەوەی ئازادکرا لە ئەنجامی پشکنینەکاندا بۆی دەرکەوت کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ چارەسەری پزیشکی وەرگرت. دوێنێ چیتر نەیتوانی بەرگەی نەخۆشییەکەی بگرێت و گیانی لەدەستدا.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە لەسەر شاری کۆجائەلی و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، لەو بارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “دیسان کەسێکی دوورخراوە لە کارەکەی لە تەمەنێکی گەنجیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. یوسف ئوزون مامۆستا بوو لە داریجای سەر بە کۆجائەلی. دوای دووخرانەوە لە کارەکەی لە گرتووخانە تووشی شێرپەنجە بوو. سێ ساڵ بوو چارەسەری وەردەگرت بەڵام چیتر نەیتوانی بەرگە بگرێت و لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.”

https://www.tr724.com/cezaevinde-kansere-yakalanan-khkli-ogretmen-yusuf-uzun-vefat-etti/

Show More
Back to top button