هەواڵ

مامۆستایەک لە مالیزیا ڕفێندرا و برایەوە بۆ تورکیا

 

مامۆستا عارف کۆمیش سەرەڕای ئەوەی لە ژێر پارێزبەندی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو ڕفێندرا و بە شێوەیەکی نایاسایی ڕەوانەی تورکیا کرا. شەوێک پێشتر مامۆستا عارف کۆمیش مامۆستا و بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی هیبیسکەسی نێودەوڵەتی، و خانەوادەکەی لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی سەر بە سەندیکای کۆچبەرانی مالیزیاوە دەستگیر کرابوون.

 

یاسا نێودەوڵەتییەکان خرانە ژێر پێوە

عارف کۆمیش و هاوسەر و چوار منداڵەکەی بە مەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ تورکیا لە سەندیکای کۆچبەران لە کوالا لامپور دەستبەسەر بوون و هەموو هەوڵەکانی پارێزەرانیش بۆ ئازاد کردنیان بێ ئەنجام کۆتایی هات.

مامۆستا عارف و خانەوادەکەی لە بەرواری ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە لایەن دەزگای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCHR) وە داواکارییەکانیان پەسەند کرا و خرانە ژێر پارێزبەندی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، لەبەر ئەوە دەستگیر کردنیان و ڕەوانە کردنەوەیان بۆ تورکیا بە پێچەوانەی ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی دادەنرێت.

شایانی باسە بە هۆی ئەوەی منداڵە بچووکەکەی مامۆستا عارف لە لایەن باڵیۆزی تورکیا لە مالیزیاوە پاسپۆرتی پێ نەدەدرا، نەیدەتوانی لە مالیزیا بچێتە دەرەوە. مامۆستا عارف لە چەند وڵاتێک وەک تورکیا و کازاغستان و تاجیکستان و مالیزیا ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری پێگەیاندووە و سەرپەرشتی چەندین پرۆژە و توێژینەوەی زانستی  خوێندکاری کردووە و زیاد لە ٥٠ مەدالیای سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە بواری کیمیادا.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٧ دوو مامۆستای دیکە بە بیانووی ئەوەی هاوسۆزی بزاڤی خزمەت بوون لە مالیزیا ڕفێندران و دواتر بە شێوەیەکی نایاسایی ڕەوانەی تورکیا کرانەوە.

 

http://www.samanyoluhaber.com/malezyada-kacirilan-ogretmen-arif-komis-turkiyeye-goturuldu-haberi/1332119/

Show More
Back to top button