هەواڵ

مامۆستایەک لە سەر کارەکەی بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دواییکرد

پپێشتر بە تۆمەتی ئەندام بوون لە بزاڤی خزمەت دانەمەزرێندرابوو

مامۆستا حەسەن سۆنگور

مامۆستا حەسەن سۆنگور کە لە ناوچەی پیشەسازی مانیسا لە کارگەی پلاستیکی سارپ  کاری دەکرد، گیانی لەدەستدا.

 

بەتۆمەتی ئەندام بوون لە بزاڤی خزمەت، مامۆستای بابەتە کۆمەڵایەتییەکان حەسەن سۆنگور لەلایەن حکومەتەوە دانەمەزرابوو. پاشان لە ناوچەی پیشەسازی لە مانیسا دەستی کرد بە کارکردن کرد لە کارگەی پلاستیکی سارپ. لەکاتی کارکدنیدا لە کارگەکە، بەهۆی کەوتنە ژێر مەکینەی کارگەکە، گیانی سپارد.

 

بەپێی هەواڵێکی ئێڤرانساێل، دوای ئەوەی مامۆستا سۆنگور بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لەو کارگەیەی کاری دەکرد، هەوڵی دا کە پارچەیەکی مەکینەکە هەڵبگرێتەوە، بەڵام مەکینەکەی کەوت بەسەریداو مرد.

 

ماوەیەک وەک مامۆستای تایبەت کاری دەکرد

مامۆستا سۆنگوری 25 ساڵ، کە مامۆستای کۆمەڵایەتی بوو، لەبەر دانەمەزرداندنی، ماوەیەک وەک مامۆستای تایبەت کاری دەکرد.پێش ئەوەی وەک مامۆستای تایبەتیش کار بکات، بەتۆمەتی بزاڤی خزمەت لەو کارگەیە دورخرایەوە کە پێشتر کاری لیدەکرد، و پاشان لە کارگەی سارپ دەستی بە کارکردن کرد. سونگور تەنها 20 رۆژ بوو لەو کارگەیەی گیانی لەدەستدا، دەستی بەکار کردبوو.

Show More
Back to top button