هەواڵ

مامۆستایەکی لەکاردوورخراوە لە زینداندا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

مامۆستا ئێرسۆی کاراموستەفا، کە بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت لە پیشەکەی دوورخرایەوە و لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٦ وە تا ئێستا لە گرتووخانەی مانیسا بەندکرابوو، دوای ئەوەی لە زینداندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، وە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە ژێر چاودێری ورددا مایەوە گیانی لەدەستدا.
بڕیار بوو ڕۆژی ٩ی نیسان مامۆستا ئێرسۆی سزاکەی تەواو ببێت و ئازاد ببێت، وە بە دوو کوڕەکەی و خانەوادەکەی شاد ببێتەوە. ئەمە لە کاتێکدا کە سێرپیل کاراموستەفای هاوسەریشی ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵە لە گرتووخانە بەندکراوە و دوو کوڕەکەیان بێ دایک و بێ باوک دەژیان.
https://boldmedya.com/2021/02/13/cezaevinde-koronavirus-kapan-khkli-ogretmen-hayatini-kaybetti/amp/?__twitter_impression=true

92 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button