هەواڵ

مامۆستایەکی قوربانی دەستی “بڕیاری دوورخستنەوە لەکار” بە بەرچاوی هەمووانەوە خەریکە دەمرێت

 

مامۆستا فاتمە گۆرمەز، کە یەکێکە لەو هەزاران مامۆستایەی بوونە قوربانی دەستی بڕیاری دوورخستنەوە لە کارەکانیان بە شێوەیەکی نایاسایی، وە هەروەها هاوسەرەکەی ماوەی ٤ ساڵ و نیوە لە زینداندا بەندکراوە و کوڕە تەمەن ١٣ ساڵانەکەشی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستداوە، خۆشی بارودۆخی تەندرووستی زۆر تێکچووە و لە ئێستادا خراوەتە ژێر چاودێری وردەوە.

 

 

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر نامەی کەسێکی لەگەڵ چەند دێڕێک لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “مامۆستا فاتمە گۆرمەز هیچ ئازارێک نەماوە نەیچەشتبێت، کەلەپچەی دەستی باوکێکی لەکار دوورخراوە کە تەنانەت لە پرسەی کوڕەکەشیدا نەکرایەوە. خودا شیفای بدات، دوایین جار کە بینیم ٢٩ کیلۆ بوو! ئەمەش نامەی کەسێکە کە بۆی ناردووم: سڵاو نوێنەری بەڕێزم. فاتمە گۆرمەز کە هاوسەرەکەشی لە زینداندایە و کوڕەکەشی بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا بارودۆخی تەندرووستی زۆر تێکچووە و خراوەتە ژێر چاودێری وردەوە”.

http://www.samanyoluhaber.com/bir-khk-magduru-daha-herkesin-gozu-onunde-oluyor-haberi/1361310/

 

Show More
Back to top button