هەواڵ

مامۆستایەکی دوو گیان لە بنکەی پۆلیس دەستگیر دەکرێت

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، مامۆستایەکی دوو گیان بە ناوی عائیشەگوڵ ک. لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی شارۆچکەی سینۆپ دەستگیر کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە یاساکانی تورکیا ڕێگە بە دەستگیر کردنی ژنانی دوو گیان نادەن و هەتا دوای ٦ مانگ لە منداڵ بوونیش هیچ سزایەکی دادگایان بەسەردا جێبەجێ ناکرێت.

بەڵام خانمێکی دووگیان کە لە ڕابردوودا  مامۆستا بووە، ماوەی ٧ ڕۆژە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستگیر کراون.

سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە خانمەکە مەترسی لە بارچوونی منداڵەکەی هەیە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس گوێیان بە ڕاپۆرتە پزیشکیەکە نەدا و دەستگیریان کرد.

خانمەکە و هاوسەرەکەی منداڵێکی تری تەمەن ٤ ساڵیان هەیە بە ناوی بوراک و ئێستا بە بێ دایک و باوک ماوەتەوە.

http://www.shaber3.com/zulmun-adresi-bu-sefer-sinop-hamile-ogretmen-nezarette-tutuluyor-haberi/1300433/

Show More
Back to top button