هەواڵ

مامۆستایەکی دوو گیان دەستبەسەر دەکەن کە پێشتر دوو جار منداڵی لە بارچووە

لە درێژەی ئەو هەڵمەتە ڕەشبگیریەی لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە دەستی پێکردووە، مامۆستایەکی دوو گیان دەستبەسەر دەکرێت کە پێشتر دوو جار منداڵی لە بارچووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەلتەم گیونەی لەلایەن دادگای شاری ئیزمیرەوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا، کە خانمێکی دوو گیانە لە مانگی سێهەمیدا.

بە گوێرەی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ سزاکانی تورکیا، سزای زیندانی بەسەر خانمانی دوو گیان و خاوەن منداڵی ساوا جێبەجێناکرێت کە منداڵەکانیان ٦ مانگی تێنەپەڕاندبێت.

مەلتەم گیونەی پێشتر دوو جار منداڵی لەبارچووە و چوونە زیندانی مەترسی لەسەر لەبارچوونی ئەم منداڵەشەی دروست دەکات.

سەرەڕای ئەوەی لە دادگادا هیچ تاوانێکی بەسەردا ساغ نەبۆتەوە، بەڵام دادوەری دادگا بڕیاری ئەوەی دەرکرد کە بە دەستبەسەرکراوی دادگایی خانمەکە بکەن.

تەنیا تۆمەتێکیش درابێتە پاڵ ئەم خانمە ئەوەیە لە بانکی ئاسیا پارەی داناوە و چەند جارێک لە هۆتێلێکی سەر بە بزاڤی خزمەت ماوەتەوە، کە بە گوێرەی یاساکانی تورکیا ئەم کارانە هیچ ڕەهەندێکی تاوانی تێدا نیە.

 

http://www.tr724.com/daha-once-2-kere-dusuk-yapan-uc-aylik-hamile-ogretmeni-tutukladilar/

 

Show More
Back to top button