هەواڵ

مامۆستایەکی تووشبووی شێرپەنجە لە زینداندا گیانی لەدەستدا

 

 

لە کاتێکدا لە پەرلەمانی تورکیا قسە لەسەر چاکسازی لە یاسای سزادان دەکرێت، هەواڵێکی ناخۆشی دیکە لە زیندانەوە هات. مامۆستا ئۆزگور دۆغان سەرەڕای ئەوەی نەخۆشێکی تووشبووی شێرپەنجە بوو زوو ئازاد نەکرا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

“ئەمە هەواڵێکی ناخۆشە! چەندین کەسمان هەیە کە بەو شێوەیە ژیانی وێران کراوە. ئومێد دەکەم پەرلەمان لە ئاست ئەم دۆخەدا بێدەنگ نابێت! ئەم مامۆستایە سەرەڕای ئەوەی نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو لە زینداندا بەندکرابوو، تەمەنی ٤٣ ساڵ بوو وەک باوکی ٣ منداڵ بوو. مامۆستا ئۆزگور دۆغان کەمێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد. ئەو مامۆستایەک پێشتر بە بڕیار لە جێگەی یاسا کە کارەکەی دوورخرابووە و خرابووە زیندانەوە”

Bir hesap daha öteye kaldı! Cezaevinde kanser olan öğretmen hayatını kaybetti

 

 

Show More
Back to top button