هەواڵ

مامۆستایەکی تر ڕفێندرا

" لە هەمان کاتدا، دایک و باوکیشی لە ئەنکەرە دەستگیر کراون."

 

لە درێژەی ڕەشبگیر و ڕفاندن و دەستگیرکردنی ئەندامانی بزاڤی خزمەت لەلایەن حکومەتی تورکیا، و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و نانبڕاو کردنی دەیان هەزار کەس و فشار خستنە سەر نەیارانی ئاکەپە، مامۆستایەکی تریش لە ١٦ی ئەم مانگەوە لەو وڵاتە دیارنەماوە و زانیاری و ئاماژەکان دەریدەخەن کە وەک چەندین هاوپیشەی تری ڕفێندرابێت.

مامۆستا ئەحمەد ئێرتورک، مامۆستایەکی ٢٨ ساڵانە و پێشتر مامۆستای یەکێک لە خوێندنگا تایبەتەکانی بزاڤەکە بووە کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە بڕیارێکی نایاسایی داخراون.. پاش ئەوەی ١٦ی ئەم مانگە لە ماڵ دەچێتە دەرەوە، دیار نامینێت و هەر هەمان ڕۆژیش پۆلیس دەدەن بەسەر ماڵەکەیدا و بە تۆمەتی هاسۆزبوون بۆ بزاڤی خزمەت ماڵەکەیان پشکنیوە، بەڵام هیچیان دەست نەکەوتووە و بە دەست بەتاڵی لە ماڵەکە چوونەتە دەرەوە.

شایەنی باسە لەو ڕۆژەوە هەواڵی دیارنەمانی مامۆستا ئەحمەد دراوە بە لایەنە ئەمنییەکان و داواکاری گشتی، بەڵام هێشتا هیچ سەرەداوێک لەبارەیەوە دیار نییە. لەلایەکی تریشەوە، لە هەمان ئەو کاتژمێرانەدا کە ئەحمەد تیایدا دیار نەماوە، دایک و باوکی لە ئەنکەرە دەستگیر کراون.

 

سەرچاوە: http://aktifhaber.com/m/15-temmuz/khk-ile-kapatilan-okullarda-ogretmen-olan-ahmet-erturkten-haber-alinamiyor-h125641.html

Show More
Back to top button