هەواڵ

مامۆستایەکی تر لە زیندان گیانی لە دەستدا

جەمال گورەر یەکێک لە مامۆستا زیندانیکراوەکانی دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموز، لە زینداندا گیانی لە دەستدا.

گورەر لە شاری ئێلازیغ ساڵانێکی دوور و درێژ لە زۆر قۆناغی پەروەردە و فێرکردندا کاری کردووە و لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە زیندانی کراوە.

دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی وڵات لە بەرواری ٢٠ ی تەموزی ٢٠١٦،  زیاتر لە ١٣٥ هەزار و ٧٧٨ هاوڵاتی دەستگیر کراوە و ٧٧ هەزار و ٨١ هاوڵاتی هەتا ئێستا لە زیندانەکاندا دەست بەسەرن.

بە هۆی قەرەباڵغی زیندانەکان و بارودۆخی خراپی نەشیاو بۆ تەندروستی، هەروەها بە هۆی ئەو ئەشکەنجانەی لە زیندانەکاندا پەیڕەو دەکرێت، تا ئیستا چەندین حاڵەتی مردن لە زیندانەکاندا ڕوویداوە.

جەمال گورەر کە ساڵانێکی زۆر وەک کەسایەتیەکی دیاری شاری ئێلازیغ لە بواری پەروەردە و فێرکردندا کاری کرد، لە زینداندا گیانی لە دەستدا.

http://aktifhaber.com/15-temmuz/cezaevinde-bir-egitimci-daha-hayatini-kaybetti-h116015.html

Show More
Back to top button