هەواڵ

مامۆستایەکی تری قورئان لە زینداندا بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا

خزمەتارێکی تری کاروانی فێرکردنی قورئان بەهۆی چارەسەر نەکردنەوە گیانی لەدەست دا. وەحدەتین دەمیرتاش، یەکێک بووە لەو مامۆستا پێشەنگانەی کە بۆ یەکەمین جار چوونە تورکمانستان و لەوێ بووەتە مامۆستای وانەی ئاین، دەمیرتاش بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و پشتگوێ خستنی چارەسەرییەکانی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە، گیانی لەدەست دا.

سەرەتای گەیشتنی بزاڤی خزمەت بە وڵاتی تورکمانستان ساڵی ١٩٩٢ بوو، لە پێشەنگانی ئەو کاروانەش کە خزمەتیان گەیاندە ئەو وڵاتە، مامۆستا وەحدەتین بوو.

پاش ٩ ساڵ ژیان دوور لە خاک و وڵاتی خۆی و فێرکردنی منداڵان و خزمەت کردنی دین، دەمیرتاش گەڕایەوە و تورکیا و دواتریش هەرچەندە نەخۆشیی شێرپەنجەی لەگەڵدا بوو، بەڵام لە سیناریۆکانی پاش هەوڵی کودەتاکەی ٢٠١٦دا و لە درێژەی ستەم و نادادییەکاندا دەستبەسەر کرا.

مامۆستا وەحدەتین بە تۆمەتێک و لەسەر داوایەک دەستبەسەر کرا، کە ١٨ ساڵ بەر لە کودەتاکە لەسەر تۆمار کرابوو. داواکریی گشتیی تەکیرداغ لەسەر بنەمای ئەو داوایە دەستی کرد بە لێپێچینەوە لە داواکە و دەمیرتاشیشی لەسەر دەتبەسەر کرا.

 

مامۆستا وەحدەتین چی کردووە؟

ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی مامۆستا وەحدەتین کراون، فێرکردنی قورئانی پیرۆز بووە بەبێ بەرامبەر، وتنەوەی وانە و ئامۆژگاریی دینی، هاوکات پیشەکەشی مامۆستاییەتی بووە.

دوا جار لە هەفتەی ڕابردوودا، مامۆستا وەحدەتین دەمیرتاش بارودۆخی تەندروستیی زیاتر تێکچووە و بردوویانەتە بەشی چاودێری وردی پزیشکیی، هەفتەیەک لەو بەشەدا ماوەتەوە و بەردەوامیش پۆلیسەکان چاودێرییان کردووە. تا دواجار و هەر لەژێر چاودێریی پۆلیسەکاندا و بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە گیانی لەدەست دا، ژنەکەی و ٢ کچیشی لەدوا بەجی مان.

 


 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/ucretsiz-kuran-ogretmek-ile-suclandi-kanserden-vefat-etti/

Show More
Back to top button