هەواڵ

لە یادی کودەتا دروستکراوەکەدا ئاوی خواردنەوە نادرێت بە زیندانییەکان

لە یادی دووەم ساڵی کودەتا دەستکردییەکەی 15 ی تەمووزدا، زوڵم کردن لە زیندانییەکان بەردەوامە. لە گرتووخانەی  مەڵاتیا بە بیانوی 15 ی تەمووز بە زیندانییەکانیان وتووە “بەهۆی 15 ی تەمووزدا ئاو نادرێت بە ئێوە” و ئاوی ناو هەندێک لە ژوورەکانی ناو گرتوخانەکەیان گرتووتەوە.

ئەو ژوورەی 30 کەس دەگرێت، تێیدا 45 کەس دەمێنێتەوە و داوایان کرد کە دەنگیان ببیسترێت. زیندانەکان لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایتییەکانەوە باسی بارودۆخی خۆیان کرد و داوایان کرد بە هانایانەوە بێن.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/cezaevi-15-temmuzda-size-su-yok-diyerek-tutuklularin-sularini-kesti/

Show More
Back to top button