هەواڵ

لە گرتووخانە ٤٠ کیلۆ کێشی دابەزی، سەرەڕای نەخۆشییە قورسەکانی ئازاد ناکرێت

 

بەکر بایرام کە بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت ماوەی نزیکەی ٤ ساڵە لە گرتووخانەی ئیسپارتا بەندکراوە، هەفتەی ڕابردوو لە قاوشەکەیدا لە گرتووخانە لەهۆش خۆی چوو. بەکر بایرام چەندین نەخۆشی قورسی هەیە و لە ماوەی بەندبوونیدا لە گرتووخانە ٤٠ کیلۆ لە کێشی دابەزیوە. خانەوادەکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە دوایین دیداریاندا بە گریانەوە داوای هاوکاری کردووە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی بۆڵدمێدیا، بەکر بایرام لە بەرواری ٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ وە هەتا ئێستا لە گرتووخانەی ئیسپارتا بەندکراوە. بەکر بایرام تەمەنی ٧٢ ساڵە و سەرەڕای بەساڵاچوونی تەمەنی چەندین نەخۆشی درێژخایەنی وەک نەخۆشی دڵ و فشاری خوێن و شەکرەی هەیە. هەفتەی ڕابردوو لە تەوالێتی قاوشەکەدا لەهۆش خۆی چوو. جگە لەوە ناتوانێت بە ڕێکی لەسەر پێی ڕابوەستێت و زۆربەی کات قاچەکانی بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێت.

بەکر بایرام لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوسەرەکەی بە گریانەوە وتوویەتی: “بارودۆخەکەم بۆ پارێزەرەکەم باس بکەن. با هەرچی لەدەستی دێت بیکات بۆ ئەوەی من لێرە دەربهێنێت. با بۆ ماوەیەک لە ماڵەوە بەند بکرێم. ٤ – ٥ مانگ لە ماڵەوە باش ببمەوە قەینا بە دواتر بگەڕێمەوە بۆ زیندان”.

https://www.tr724.com/cezaevinde-40-kilo-verdi-agir-hastaliklari-var-ama-tahliye-edilmiyor/

 

57 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button