هەواڵ

لە کەنەدا ڕێپێوان لە دژی پێشێلکارییەکانی تورکیا بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ ئەنجام درا

 

ڕێپێوان و خۆپیشاندان لە دژی پێشێلکارییەکانی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ لە شارە جیاجیاکانی جیهاندا بەردەوامە. ئەمجارەیان ئەو خۆپیشاندانە لە شاری تۆرۆنتۆ لە کەنەدا بەڕێوەچوو.

بە بۆنەی ڕۆژی ١٠ ی کانوونی یەکەمەوە کە ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤە، ڕێکخراوی پارێزەرانی تورکیای بێدەنگکراو (AST) لە شارەکانی تۆرۆنتۆ و کیچنەر چەند چالاکییەکی ڕێکخست و تێیدا باس لەو پێشێلکارییانە کرا بە بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیادا ئەنجام دەدرێن و دواتر باس لەو کارە نایاساییانە کرا کە لە تورکیا ئەنجام دەدرێن.

لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ وە، حکومەتەکەی ئاکەپە ڕەشبگیری بەرامبەر بە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی دەستپێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا سەدان هەزار کەس بە شێوەیەکی نایاسایی لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە و دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە.

 

http://www.samanyoluhaber.com/turkiye-deki-insan-haklari-ihlalleri-kanada-da-protesto-edildi-haberi/1340714/

Show More
Back to top button