هەواڵ

لە کەنەدا دژی ستەمکاری خۆپیشاندان ئەنجامدرا

 

ڕفاندنی پێنج مامۆستا و پزیشکێک بە هاوبەشی لە نێوان دەزگای هەواڵگری کۆسۆڤۆ و دەزگای هەواڵگری میتی تورکی، لە سەرانسەری جیهاندا کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا و تا ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان خۆپیشاندان بەردەوامە. ئەمڕۆ لە ویلایەتی ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا و چەند ویلایەتێکی دیکە خۆپیشاندان دژی ستەمکاری بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندانەکە بە بەشداری سەدان کەس دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران چەندین دروشمی وەک “مامۆستا تیرۆریست نییە” ، “کۆسۆڤۆ یارمەتی دیکتاتۆر مەیە” ، “ئەوان ئازاد بکەن” و چەندین دروشمی دیکەیان بەرزکردبووەوە. ئەو هاوڵاتیانەی بە نزیکی خۆپیشاندەراندا تێدەپەڕین پرسیاریان دەربارەی هۆکاری خۆپیشاندانەکە دەکرد و دواتر هاوسۆزی خۆیان بۆ ئەو مامۆستایانە دەردەبڕی. دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خۆپیشاندەران بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و ئەلبانی بەیاننامەیان خوێندەوە. دەقی ئینگلیزی بەیاننامەکە لە لایەن دەیڤید کیلگور وەزیر لە کابینەی پێشووی حوکومەتی کەنەدا و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤەوە خوێندرایەوە.

 

ڕادەستکردنەوەی هاوڵاتییەکان بە تورکیا پێشێلکاری مافی مرۆڤە

دەیڤید کیلگور ڕایگەیاند “سەرجەم هاوڵاتییە تورکەکان بە شێوەیەکی یاسایی مۆڵەتی مانەوەیان لە وڵاتی کۆسۆڤۆ وەرگرتبوو وە هیچ کێشەیەکی یاساییان نەبووە. بە بێ بوونی هیچ کێشەیەک دەستگیرکراون و پاشان بە شێوەیەکی نایاسایی و بە زۆر ڕادەستی تورکیا کرانەوە. ئەم کارە بە هەموو شێوەیەک پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە. نابێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێگەبدات تورکیا لە دەرەوەی وڵات ئەندامانی بزاڤی خزمەت بکاتە ئامانج”.

سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button