هەواڵ

لە کۆنیا و ئەنتالیا ١٣٥ کەس دەستگیر کران

لە درێژەی ئەو هەڵمەتی ڕەشبگیریەی حکومەتی تورکیا لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوەوە دەستی پێکردووە، ١٣٥ هاوڵاتی کە ٩٥ یان سەربازن فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچوو.

ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن داواکاری گشتی کۆنیا  و ئەنتالیاوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە ٣٤ شاری تورکیا بە دوای داواکراوەکاندا دەگەڕێن.

لە شاری کۆنیا ٧٠ هاوڵاتی کە ٤٧  کەسیان لە کاتی بەجێگەیاندنی خزمەتی سەربازیدان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە. هەروەها ٢٣ کەسیش لەو هاوڵاتیانە پێشتر سەرباز بوون و لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەییەکانی سەر بە هێزەکانی پۆلیسی کۆنیا، لە ٣٤ ناونیشانی جیای تورکیا، ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر چەند هاوڵاتیەک ئەنجامدا کە پێشتر لە هێزی زەمینی و دەریایی سوپای تورکیا سەربازیان کردووە.

لە هەمان کاتدا هێزەکانی پۆلیسی ئەنتالیا، لە ٢٤ شاری جیای شارەکانی تورکیا، ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر ٩٩ ناونیشان ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٦٥ هاوڵاتی دەستگیر کراون کە  ٢٥ پێشتر سەرباز بوون.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

 

Show More
Back to top button