هەواڵ

لە کۆسۆڤۆ 5  مامۆستا و پزیشکێکی بزاڤی خزمەت دەستبەسەر کران

 

لە درێژەی هەوڵە دیبلۆماسی و هەواڵگرییەکانی حکومەتی ئاکەپەدا بۆ سنووردار کردن و ڕاگرتنی کارەکانی بزاڤی خزمەت و دەستگیرکردنی ئەندامەکانی و ڕادەستکردنەوەیان بە حکومەتی وڵاتەکەی، لە کۆسۆڤۆ 5 مامۆستا و پزیشکێک دەستگیرکران و بڕیارە لەڕێگای میتەوە ڕادەستی حکومەتی تورکیا بکرێنەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی کۆسۆڤۆ کە نەیویست ناوی بهێندرێت، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا فشارەکانی تورکیا زۆر زیادیان کردووە بۆ دەستگیر کردنی ئەندمانی بزاڤی خزمەت لە وڵاتەکەیان، بەجۆرێک کە نەیانتوانیوە بەرگەی فشارەکان بگرن.

شایەنی باسە کۆسۆڤۆ زۆرینەی دانیشتوانەکەی موسوڵمانن و لەدوای سیناریۆی کودەتاکەی ١٥ی  تەموزی ٢٠١٦ەوە ئاکەپە بە بەردەوامی لە هەوڵی داخستنی دامەزراوەکانی خزمەت دا بوو لەو وڵاتە و چەندین جار داوا و فشاری بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی خزمەت لەو وڵاتە خستووەتە گەڕ.

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button