هەواڵ

لە کاتی دەستگیرکردنی خانمە باڵاپۆشەکان بە زۆر لەچکیان پێ لادەبرێت

هێزەکانی پۆلیسی شاری ئێسکیشەهیر، بە زۆر لەچکی سەری خانمە باڵاپۆشەکان دادەکەنن.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند خانمێکی باڵاپۆشی شاری مەرسین و ئێرزینجان دەستگیر کران و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بە زۆر لەچکەکانیان پێ لابرا، ئەمجارەیان لە شاری ئێسکیشەهریش هەمان ڕووداوە دووبارە بوویەوە.

تەمەل کەرەمۆلائۆغلو سەرۆکی پارتەکەی نەجمەدین ئەربەکان کە ئێستا ناوی سەعادەتە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی تورکیا گرت، کە لە کاتی دەستگیرکردنی خانماندا لەچکەکانیان بە زۆر پێ لادەبەن.

کەسوکاری خانمە دەستگیرکراوەکانی شاری ئێسکیشەهریش، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئینتەرنێت، ناڕەزاییان بەرامبەر هێزەکانی پۆلیسی شارەکەیان دەربڕی، دوای ئەوەی لەچکیان بە خانمە باڵاپۆشەکان لابرد بوو لە کاتی دەستگیرکردنیاندا.

 

http://www.shaber3.com/gozaltindaki-bayanlarin-basortuleri-cikartiliyor-haberi/1300183/

Show More
Back to top button