هەواڵ

“لە ژوورەوە سەدان زیندانی هەیە، دەرهێنانیان لە ئۆباڵی ئێمەیە”

لە دوا دانیشتنی دۆسیەی دادگاییکردنی ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژنامەی جمهوریەتدا، زۆرێک لە ڕۆژنامەنوسان سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئاکن ئەتەڵای سەرۆکی دەستەی وەقفی جێبەجێکاری ڕۆژنامەکە بە تۆمەتی “یارمەتیدانی گروپی تیرۆرستی” سزای ٧ ساڵ و ٣ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ئۆرهان ئێرینچ سەرۆکی سەرۆکی دەستەی وەقفی جێبەجێکاری ڕۆژنامەکەش سزای ٦ ساڵ و ٣ مان زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

مورات سابونجو سەرنوسەری ڕۆژنامەکە و ئەحمەت شک پەیامنێری ڕۆژنامەکە، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. قەدری گورسەل سەرنوسەری پێشووی ڕۆژنامەکەش سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ئایدن ئینگین نوسەری ڕۆژنامەکە سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی، حیکمەت چەتینکەیا سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

هەروەها هەریەک لە ئۆندەر چەلیک، هاکان کەرا، موستەفا کەمال، سزای ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

دادگا هە بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئاکن ئەتەڵای دەرکرد هەتا یەکلاییبونەوەی سزاکە لە دادگای تەمیز،  کە سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاندبوو.

ئاکن ئەتەڵای دوای ٥٤١ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی بە شێوەیەکی مەرجدار ئازاد کرا.

ئەتەڵای لە کاتی ئازاد بوونی وتی ” لە زینداندا سەدان ڕۆژنامەنوس، خوێندکار، کەسانی ئەکادیمی، فەرمانبەر، یاساناس، دەیان مرۆڤ لە ژوورەوە بوونیان هەیە.

ئەمانە هەموویان قوربانی ئەم ناوەندی دروستکردنی مەغدوریەتەن، دەرهێنانی ئەوان لە زیندان، ئەرکێکە لە ئۆباڵی هەموو کەسێکدایە”.

ئەتەلای پاشان وتی ” زۆر شتی درێژ ناڵێم، ئەوانەی دەیڵێم شتی زۆر ڕقاوی نین، با ئەوە بزانن کە سووورم لەسەر ئەم قسانەی دەیڵێم. لە شوێنێکدا کە ترسی لێبوو، دادپەروەری بوونی نیە. لە تورکیادا دادپەروەری بوونی نیە. کاری ئێمە لەگەڵ کەسەکان نیە بەڵکو لەگەڵ سیستەمدایە. ئەوەی گرنگە هەموو کەس ئەوە ببینێت کە لە تورکیادا دادگایکردنێکی دادپەروەرانە بوونی نیە. چیدی ناتوانن کەس بترسێنن. ناتوانن ڕۆژنامەی جمهوریەت بترسێنن. بەردەوام دەبن لەوەی ڕاستیەکان بە خوێنەرەکانیان بگەیەنن. هەڕەشەیان لێکردین و ئابڵوقەیان خستە سەرمان و ئێمەیان بە بارمتە گرت. هاوڕێکانمان لەمەودوا ئەوە پشان دەدەن کە کاری مێدیایی چۆن ئەنجام دەدرێت. ئێمە ڕق لە دڵ نابین. زۆر دڵم خۆشە، لە زینداندا سەدان ڕۆژنامەنوس، خوێندکار، کەسانی ئەکادیمی، فەرمانبەر، یاساناس، دەیان مرۆڤ لە ژوورەوە بوونیان هەیە.

ئەمانە هەموویان قوربانی ئەم ناوەندی دروستکردنی مەغدوریەتەن، دەرهێنانی ئەوان لە زیندان، ئەرکێکە لە ئۆباڵی هەموو کەسێکدایە، بەڵام پێم وایە کاتێکی زۆر کەمیان ماوە ڕزگار بن، هەموو شەوێک بەیانیەکی هەیە، زۆر نزیکین لە بەیانی، پشتیوان بە خودا ئەوانیش لە نێوان خۆماندا دەبینین.

 

 

Show More
Back to top button