هەواڵ

لە ڕوداوی ڕفاندنەکەدا کێ ڕۆڵی سەرەکی بینیوە؟

بەخامەی:

 

لە کۆتا ئۆپەراسیۆنی ئاکەپە لە ڕوداوی فڕاندنەکانی کۆسۆڤۆ، باڵیۆزی تورکیا لەو وڵاتە ڕۆڵی سەرەکی لە پلانگێران و دەستگیرکردن و هاوکاریکدندا بینیەوە.

دوای ئەوەی دەرکەوت کە وێنەی ڕفێنراوەکان لە باڵیۆزی تورکیا لە پریشتینا لەلایەن ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵەوە بڵاوکرایەوە، ئەو بەرپرسانەی کە وتیان ڕفاندنەکان کارێکی نایاسییە، دەبوایە یەکەم کەس لێکۆڵینەوەیان لە ئێرکین کێچی پەیامنێری فۆتۆگرافی ئەنادۆڵو بکردایە لە شاری پریشتینا.

 

نورەتین جانای کاڤونجو، بەرپرسی میت لە کۆسۆڤۆ

 

کێ بەرپرسی میتە لە دەرەوەی وڵات؟

بەپێی زانیارییەکان، نورەتین جانای کاڤونجو بەرپرسی میت لە کۆسۆڤۆ سەرپەرشتیاری ئەم ئۆپەراسیۆنە نایاساییەی کردووە. ئەتاکان ئێرتاش کە هاوکاری کاڤونجو بووە لە باڵیۆزی تورکیا کاردەکات.

بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی میت کە ئێستا لە میدیاکانی تورکیاوە باسی لێوەدەکرێت، لەپێناو خەڵک فراندن و پیاوکوشتن دروست کراوە.

بەکارهێنانی باڵیۆزی فەرمی وڵات بۆ کاری فڕاندن، دژی یاسا نێودەوڵەتیەکان و یاساکانی تورکیاشە.

Show More
Back to top button