هەواڵ

لە ٤٠ شاری جیهاندا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە ژنانی ستەملێکراو لە تورکیا ئەنجامدرا

چالاکوانەکانی ڕێکخراوی (Advocates of Silenced Turkey) لە ٤٠ شاری وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و بەڕازیل و ئەرجەنتین خۆپیشاندانی ڕێکخست بە مەبەستی پشتیوانی کردن لەو ژنانەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە ستەمیان لێدەکرێت.

لە تەواوی چالاکی و خۆپیشاندانەکاندا باس لەو ناحەقی و کارە ستەمکارانانە کرا کە حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە ژنان و دایکان ئەنجام دەدات. چالاکوانەکان لە چالاکی و خۆپیشاندانەکاندا بە تایبەتی باسیان لەو 5 هەزار ژنە کرد کە بە هۆی سیاسییەوە دەستگیرکراون، وە هەروەها ئەو ژنانەی لەگەڵ منداڵەکانیان لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەندکراون.

ڕێکخراوی (Advocates of Silenced Turkey) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ڕوو لە زیادبوون دەکات و ناحەقی کردن بەرامبەر بە ژنان لە ژێر سایەی ڕژێمەکەی ئێردۆغاندا زیاتر دەبێت. بە پێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆی ٦٢،٦٦٩ زیندانی سیاسی نزیکەی ٥ هەزاریان ژنن و جگە لەوەش ٧٨٠ منداڵی ساوای بێتاوان لە گرتووخانەکانی تورکیادا لەگەڵ دایکیان بەندکراون. تەنها ئەوەندەش نا بەڵکو لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ناحەقییەکان بەرامبەر بە ژنان و تاوانەکانی دژ بە ژنان سێ هێندە زیادی کردووە. تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٣٠٠ ژن کوژراون”.

 

 

https://www.tr724.com/dort-ulkedeki-40-sehirde-turkiyedeki-magdur-kadinlar-icin-protesto-gosterileri/

 

59 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button