هەواڵ

لە نەرویج، خەڵاتی دڵسۆزترین فەرمانبەر درا بە سەرۆکی ڕێکخرواێکی بزاڤی خزمەت

 

ساڵانە لە وڵاتی نەرویج خەڵاتی( ئیلدسژێلد) کە تایبەتە بە دڵسۆزترین کەس لەلایەن شارەوانیی شارەکانەوە دەدرێت بە کەسێک، بۆ ئەمساڵیش خەڵاتەکە دراوە بە ئێنگین تەنەکەجی کە سەرۆکی ڕێکخراوێکی چالاکی مەدەنییە.

خەڵاتەکە لەلایەن شارەوانییەکانی مۆس و ریگەوە لە هەرێمی ئۆستفۆلد بەخشراوە بە تەنەکەچی کە سەرۆکی ڕێکخراوی مۆس مانگفۆلدهەسێتە. لە مەراسیمی خەڵات بەخشینەکەدا هانی تۆلێرود هەوڵ و کارەکانی ڕێکخراوەکەی تەنەکەجی و خۆیی بەرز نرخاند.

شایەنی باسە ڕێکخراوەکە کار لەسەر کرانەوەی کەلتور و پێکەوەژیان دەکات و لە چەندین شاری نەرویجدا چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.

دواتریش چەندین پەیام و نامەی پیرۆزبایی لەلایەک ئەندامپەرلەمان و کەسایەتییەکان ئەو وڵاتەوە بۆ تەنەکەچی و ڕێکخراوەکەی نێردرا.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/norvecte-yilin-en-gayretli-gonullu-calisani-odulu-engin-tenekeciye/

Show More
Back to top button