هەواڵ

لە ماوەی ٤ ساڵدا ٢١٩ ژنی دووگیان و خاوەن منداڵی ساوا دەستگیر کراون

 

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی (Solidarity with Others) کە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە، لە ماوەی ٤ ساڵدا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕەشبگیری هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتدا، ٢١٩ ژنی دووگیان و خاوەن منداڵی ساوا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستگیرکراون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن ڕێکخراوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ لە کۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ٥٦ شاری تورکیادا بۆ ڕەشبگیری هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت ئەنجامدرابوون، ٢١٩ ژنی دووگیان و خاوەن منداڵی ساوا دەستگیرکراون. لە نێو ئەوانەشدا ٩٢ کەسیان ئەو دایکانە بوون کە تازە منداڵەکانیان لەدایکبووبوو.

ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی (Solidarity with Others) لە ژێر ناونیشانی “ڕەشبگیری وەک تاوانێک لە دژی مرۆڤایەتی” بڵاوکرایەوە و تێیدا هەموو زانیارییەکی ورد خراوەتەوەڕوو سەبارەت بەو دایک و منداڵە ساوایانەی لە ئێستادا لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەندکراون.

http://m2.samanyoluhaber.com/son-4-yilda-219-hamile-ve-bebekli-anneye-keyfi-gozalti-ve-tutuklama-haberi-1364177.html

 

Show More
Back to top button