هەواڵ

لە سەردەمی ئاک پارتیدا، پۆلیسەکان بۆ خستنەزیندان قۆڵی پیرەژنەکان دەگرن، نەک بۆ هاوکاریان

سێزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتاری جەهەپە لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر ئەوەی بڵاوکردەوە کە ” لە سەردەمی ئاک پارتیدا، پۆلیسەکان بۆ خستنەزیندان قۆڵی پیرەژنەکان دەگرن، نەک بۆ هاوکاریان”. تانریکوڵو وێنەی ئەو پیرەژنەی بڵاوکردبیەوە کە هەفتەی پێشووی بە تاوانی ئەوەی ناسناوی “بۆیداک”ی هەڵگرتووە دەستگیر کرا.

ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی 9 کەس لە خانەوادەی بۆیداک بوو، کە یەکێکبوو لە دەوڵەمەندەکانی تورکیا.

لێدوانەکەی تانریکوڵو بەمشێوەیە:

“لە تورکیای نوێی ئاک پارتیدا، چیدی پۆلیسەکان بۆ یارمەتی نا، بەڵکو بۆ خستەزیندان قۆڵی پیرەژنەکان دەگرن. کوڕەکانی لە زینداندایە، کچ و نەوەکانی دەستگیرکراون. وێنە شەرمەزارکەرەکانی ئاک پارتی تا دێت زیاتر دەبێت”.

Show More
Back to top button