هەواڵ

لە زیندانی سلیڤرییەوە بۆ نیویۆرک…

 

گرتووخانەی سیلیڤری لە تورکیا کە بە “گەورەترین زیندانی ڕۆژنامەنووسان لە جیهاندا” ناودەبرێت و زیاتر لە ٢٤٠ ڕۆژنامەنووسی تێدا بەندکراوە، یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی تێیدا بەندکراوە فەوزی یازیجی بەڕێوەبەری دیزاین لە ڕۆژنامەی زەمانە. فەوزی یازیجی ماوەی ٤٢ مانگە لە گرتووخانەی سیلیڤری بەندکراوە و لە ئێستادا ئەو وێنانەی لە زینداندا کێشاوییەتی لە پێشەنگایەکدا لە نیویۆرک نمایش دەکرێت.

وێنەکانی فەوزی یازیجی لە پێشەنگایەکدا لە هۆڵی ئارت گالەری لە شاری نیویۆرک ڕۆژی ٣٠ کانوونی دووەم لە ژێر ناوی “سپی تاریک – dark white)  نمایش دەکرێت.

پێشەنگاکە بە سپۆنسەری زانکۆی ئێس تی جۆنسی ئەمریکی بەڕێوە دەچێت و گرێگ مانیفۆڵد بەڕێوەبەری دیزاین لە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست هەواڵی کردنەوەی پێشەنگاکەی ڕاگەیاند.

فەوزی یازیجی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٦ لە ڕۆژنامەی زەمان وەک بەڕێوەبەری دیزاین کاری کردووە و لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانیشدا زیاتر لە ١٠٠ خەڵاتی بەدەستهێناوە.

فەوزی یازیجی لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز لە تورکیا، لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەرانی دیاری تورکیا وەک ئەحمەد ئاڵتان و نازلی ئیلیجاک و یەعقوب شیمشەک دادگایی دەکرێت و لە زینداندا بەند کراوە.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/silivri-zindanindan-new-yorka-haberi/1344617/

Show More
Back to top button