هەواڵ

لە زینداندا گورچیلەکانی بەرەو لەکارکەوتن چوون و ٣٠ کیلۆ لە کێشی  لەدەستداوە

ڕۆژنامە نووس (تونجێر کایا) بە هۆی ئەشکەنجەدانییەوە ٣٠ کیلۆ لە کێشی دابەزیووە، هەروەها دەرکەوەتووە کە لە سەدا ٥٤ی گورچیلەکانی لەکارکەوتوون. ئەو ئەشکەنجانەی کە ڕۆژنامەنووسی ناوبراو توشی هاتووە لەلایەن کچەکەیەوە (ڕەحیمە گوول چەتینکایا) و لەسەر حسابی توویتەرەکەیەوە بە ناوی ‘بەشخوراوییەکان  TR’وە بڵاوی کردەوە.

هەروەها کچی ناوبراو ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ٢٣ی تەمووزی ٢٠١٦دا جەتینکایای ڕۆژنامە نووس لەلایەن ٨ پۆلیسی مەدەنییەوە لە ئەکسەرای خراوەتە بەندینخانەوە و پاش ئەوە بۆ ماوەی ٤ رؤژ نەیانتوانییەوە هیچ هەواڵێکی بزانن. هەروەها کچەکەی زانیاری ئەوەشی داوە کە پاش چوارەم ڕۆژ باوکی هێنراوە بۆ ئاسایشی (سەنای)ی ئەنتاڵیا: “باوکم (تونجێر چەتینکایا) نەخۆشی بۆماوەیی ‘کیسی گورچیلەی’هەیە کە تا ئیستا چارەسەری نییە. بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە باوکم هەموو ئەندامانی خێزانەکەی لەدەست داوە. لەگەڵ ئەم نەخۆشییەشدا باوکم نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن، گەورەبوونی پرۆستات، فتقی فەقەرات و غودەشی تێدا دەست نیشان کراوە.

 

دوای چونە زیندانی باوکم بۆ ماوەی سێ مانگ و نیو دەرمانەکانی پێ نەدراوە

 

چەتینکایا دەڵیت: پێویستە باوکم چەندین دەرمان باکار بهێنێت، دوای چونە زیندانیشی بۆ ماوەی سێ مانگ و نیو دەرمانەکانی پێ نەدراوە. هەروەها چەتینکایا لەگەڵ باس کردنی خراپبوونی بەردەوامی نەخۆشییەکەی باوکی، ئەم زانیارانەشی درکاند: “باوکم لەگەڵ ئەوەی هەموو هەفتەیەک داواکاری نووسیووە و پێشکەشی ئیدارەی زیندانەکەی کردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی دەست نەکەوتووە. ئەو خواردنە پێویستانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکەنە سەر بەرزی پەستانی خوێن لە زینداندا بە شێوەیەکی ناپێویست بوون. لە کاتێکدا وا پێویست بووە کە نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێنەکەی زوو زوو چاودێری بکرێت بەڵام دوای ٧ مانگ مۆڵەتی بەکارهێنانی ئامێری پەستانی خوێنی وەرگرتووە.  باوکم لە ١٦ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٦دا نەشتەرگەری فەقەراتی کرد. بە پێی مەرجە ئاساییەکان، هەموو بەندکراوێکی لەو جۆرە مۆڵەت دەدەن کە هاودەمێک لەگەڵیدا بمێنێتەوە، بەڵام بە ئێمەیان نەدا. تەنانەت باوکیشمان نەبینی.

 

باوکم بۆ ماوەی ٨ سەعات بە شێوەیەکی ڕووت ئەشکەنجە دراوە

 

چەتینکایا ئەوەشی باس کرد کە دواتر لە یەکتر بینینەکانیان لەگەڵ باوکیدا زانیاری لەسەر ئەو سزایانە داوە کە لەسەری جێبەجێ کراوە، لەگەڵ ئەشکەنجە دەروونییەکانی باوکیدا بۆ ماوەی ٨ سەعات بە شێوەیەکی ڕووت ئەشکەنجەی قورس دراوە و ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپی سەربازەکانیش بۆتەوە. چەتینکایا لەگەڵ باسکردنی ئەو کاتەی باوکی ئەشکەنجەی دراوە و ئاو و خواردنی نەدراوەتێ، بەم شێوەیە وتەکانی بەردەوامی پێدا: “بیستمان دوای ئەوەی ئەشکەنجە دراوە، باوکمان بەڕاکێشان و کەلەپچەکراوی بردراوەتەوە بۆ زیندان. ئەمە بۆ مرۆڤێک حاڵەتێکی ناخ سوتێنە. لە ئیستادا باوکم ١١ مانگە لە زینداندایە. ڕاپۆرتە پزیشکییەکان ئەوە دەردەخەن کە باوکم ناتوانێت لە سەدا ٥٤ی گورچیلەکانی بەکار بهێنێت و کیسی گورچیلەکانیشی لە ٣مم زیاتر گەورە بوون. پێویستە باوکم دوو هەفتە جارێک پشکنینێکی بۆ ئەنجام بدرێت. لە زینداندا هیچ یەکێک لەم چاودێریانە ئەنجام نادرێن. دەمانەوێت بە زووترین کات باوکمان ئازاد بکرێت. نامانەوێت باوکمان لەدەست بدەین. تکایە دەنگمان بگەیەنن.”

 

بەهۆی نەبوونی فەرماندەی پێویستەوە نابرێتە لای دکتۆر

 

چەنینکایا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێش هەفتەیەک کاتێک چۆتە دیداری باوکی بینیوێتی کە باوکی بە زۆردەتوانێت بە پێوە بووەستێت و  ئازارەکانیشی زۆر بوون بەڵام نابراوەتە نەخۆشخانە.

باوکی واتە ڕؤژنامە نووس تونجێر چەتینکایە، بە وتەی کچەکەی بێجگە کاری ڕۆژنامەوانی هیچ کارێکی تری نەکردووە. هەروەها وتی: “چ ویژدانێک ئەم زووڵمە نابینێت و بە هەندی وەرناگرێت. ئاواتمان ئەوەیە کە باوکمان ئازاد بکرێت. دوێنێ چووم بۆ دیداری باوکم لە بینینی کراوەدا بەڵام هیچ بەرەو پێش چونێک نەبوو. بە هۆکاری نەبوونی فەرمانداری پێویست باوکم نابرێتە لای دکتۆر. چ جێگای داخە لە زیندانەوە ئەمەیان بە باوکم وتووە.

 

http://www.shaber3.com/cezaevinde-bobrekleri-calisamaz-hale-geldi-30-kilo-kaybetti-haberi/1292423/

 

 

Show More
Back to top button