هەواڵ

لە تورکیا لادانی سەرپۆشی ئافرەتە دەستگیرکراوەکان بەردەوامە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە ئاشکرابوو کە لەلایەن بەڕیوبەرانی ئاسایشی ئێرزینجانەوە سەرپۆشی ئافرەتە دەستگیرکراوەکان بەزۆر لابراوە، ئەمڕۆش ئەنجامدانی هەمان تاوان لە ئێسکی شێهیریش ئاشکرابوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تێمێل کارەمان ئۆغڵو سەرۆکی پارتی سەعادەت ئەو زانیارییەی ئاشکرا کرد و، دواتر بووە جێی باسی کۆمەڵگا و ڕاگەیاندنەکانی تورکیا، لە ئێستاشدا ئەوە دەرکەوتووە کە هەمان تاوان لە زیندانەکانی ئێسکی شێهیریش ئەنجام دراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

Show More
Back to top button