هەواڵ

لە بەلجیکا کەمپینی” هەر ئێستا قسە بکە” بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕاگەیەندرا

 

فیدراسیۆنی ڕێکخراوە چالاکەکان لە شاری ئەنتوێرپێنی بەلجیکا، لەهەفتەی مافی مرۆڤدا کەمپەینێکیان بەناوی ” هەر ئێستا قسە بکە” بۆ هۆشداریدان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

کەمپەینەکە دوینێ هەینی لە وێستگەی ناوەندیی شەمەندەفەری شارەکەدا ئەنجام درا و تیایدا واژۆ و نامەی تایبەت لە بەشداران کۆدەکرایەوە بۆ هۆشدارییدان بە ڕێکخراوەکە لەو هەموو ستەم و بێدادییەی کە لە جیهاندا و لە شوێنە جیاوازەکانی سەر ڕوی زەوی بەرانبەر مرۆڤەکان دەکرێت کە سەر بە گروپ و ئایین و دەستە و نەتەوەی جیاوازن.

شایەنی باسە فیدراسیۆنی ناوبراو ڕێکخراوێکی مرۆیی چالاکی سەر بە بزاڤی خزمەتە لە وڵاتی بەلجیکا و چەندین چالاکی و پرۆگرامی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی ڕێکخستووە.

 

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/antwerpenden-insan-haklari-cagrisi-simdi-konus/

Show More
Back to top button