هەواڵ

لە برۆکسل خۆپیشاندان لەپێناوی ئازادکردنی ئۆرهان ئیناندی بەڕێوەچوو

 ماوەی 10 ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ئۆرهان ئیناندی دامەزرێنەری دامەزراوە پەروەردەیییەکانی سەپات تێپەڕدەبێت.

خۆپیشاندان لە کیرگزستانەوە لە ڕۆژی یەکەمەوە بە وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە. چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە برۆکسلی پایتەختی یەکێتی ئەوروپا، لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە و داوایان کرد، کە بە زووترین کات ئۆرهان ئیناندی لەگەڵ خانەوادەکەی یەکبگرێتەوە.

هەروەها، وتیان “ڕووداوەکە بە هاوتای ئەو کەیسەی جەمال خاشقچی، نووسەری واشنتۆن پۆست دەژمێردرێت، کە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا”.

ئەو چالاکوانانە، بەو شێوەیە بە ناونیشانی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا بۆ ئەوەی ئەم پرسە لە بەرنامەی کاری خۆیان دابنێن، دەڵێین “ئێمە ئەمڕۆ بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی خۆمان لە دژی ڕفاندنی ئۆرهان ئیناندی لە بیشەکەک، پێکەوە هاتینە ئێرە. ئۆرهان ئیناندی پەروەردەکارێکی سەرکەوتووە و چەندین خەڵاتی لە دەسەڵاتدارانی کیرگزی وەرگرتووە بۆ کارەکەی. ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە ئاگادارکرابووەوە کە دەتوانێت ببێتە ئامانجی هێرشی حکومەتی تورکیا، لە 31ی ئایاردا ونبوو.

 

https://www.tr724.com/avrupa-parlamentosu-onunde-orhan-inandi-eylemi/

 

30 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button