هەواڵ

“لە بالکۆنەکەوە دەتخەینە خوارەوە و دەڵێین لەدەست پۆلیس ڕایکردووە”

دوای هەواڵیکی نادروست لەسەری، لەدوای 15 ی تەمووزەوە بوغراهان ئایدۆغان بۆ ماوەی 160 ڕۆژ دەگیرێت و پاشان ئازاد دەکرێت.

پاش ئازادکردنی، بۆ بەسەربردنی ژیان، چەندین کاری ئەنجامدا. شەوی 25 ی شوباتی 2018 نزیکەی کاتژمێر 12:30 خولەک بوغراهان لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێت.

بوغراهان ئایدۆغان نیشانەی ئەشکەنجەدان بە لاشەیەوە دیارە، بە لاپتۆپیش بەسەریدا کێشراوە. پۆلیسەکان وتیان لە بالکۆنەکە دەتخەینە خوارەوە و دەڵێین کە لەدەستی پۆلیس ڕایکردووە و پاشان بردیان بۆ بنکەی پۆلیسی قەزای چۆرلو. ناهێڵرێت بوغراهان ئایدۆغان لەگەڵ پارێزەردا یەکتر ببینن. خانەوادەکەی ترسیان لە ژیانی کوڕەکەیان هەیە.

Show More
Back to top button