هەواڵ

لە ئەڵمانیاوە داوای ئازادی دەکرێت بۆ ئەو ژن و منداڵە ساوایانەی لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەندکراون

 

ڕێکخراوی داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ (Human Rights Defenders) بە هاوکاری خۆبەخشانی ڕێکخراوی (دەستپێشخەری ئازادی و مافەکانی مرۆڤ) لە شاری دارمستات لە ئەڵمانیا چەند چالاکییەکیان لە پێناو “ئەو ژن و منداڵە ساوایانەی لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەندکراون” ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی ئەو ڕەشبگیری و ستەمکارییەی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی دەستی پێکردووە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەسی بێتاوان ڕووبەڕووی لێپێچینەوە و ستەم لێکردن بوونەتەوە. لەو ژمارەیەش زیاتر لە ١١ هەزار ژن و ٨٦٤ منداڵی ساوا تا ئێستا لە گرتووخانەکاندا بەندکراون.

لە ڕۆژی ٢٠ ی تشرینی دووەمەوە کە ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵانە هەتا ئێستا بەردەوام چالاکی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئەڵمانیادا ئەنجام دەدرێت لە پێناو ئەو منداڵە ساوایانەی لە ئێستادا لەگەڵ دایکیاندا لە گرتووخانەکاندا بەند کراون. چالاکوانە خۆبەخشەکان لە سەرجەم شارەکانی ئەڵمانیادا دەنگیان بەرز کردووەتەوە لە پێناو ئازادی بۆ ئەو منداڵانەی لە زینداندا گەورە دەبن.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/almanyanin-darmstadt-sehrinden-hapisteki-bebekler-ve-anneler-icin-ozgurluk-cagrisi-haberi/1341418/

Show More
Back to top button