هەواڵ

لە ئەنقەرە ٩٢ مامۆستا دەستگیر کران

داواکاری گشتی ئەنقەرە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٩٢ مامۆستای هاوسۆزی بزاڤی خزمەت ڕاگەیاند، کە پێشتر لە خوێندنگە داخراوەکانی بزاڤەکە کاریان کردبوو.

لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ٢٠١٦، تەواوی خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا داخرا.

ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ٩٢ مامۆستای ئەو خوێندنگانە ئەنجامدرا، کە لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا، لە چوارچێوەی باری نائاسایی وڵاتدا داخرا بوون.

ئۆپەراسیۆنەکە لە ١٩ شاری تورکیا بەڕێوە دەچێت و دەستگیرکردنی مامۆستاکان هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە.

http://www.shaber3.com/bir-cadi-avi-haberi-de-ankaradan-ogretmenlere-gozalti-haberi/1300302/

Show More
Back to top button