هەواڵ

لە ئەمریکا پێشانگایەکی وێنە بۆ منداڵ و ئافرەتە زیندانیکراوەکانی تورکیا کرایەوە

 

لەدوای ڕاگەیاندنی باری نائاسای لە تورکیا، هەزاران ئافرەت و زیاتر ل 800 منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیان زیندانی کراون. لەکاتێکدا مافی مرۆڤ لە تورکیا لە مەترسیدایە، پیشانگایەکی وێنە بۆ پیشاندانی ئەو زوڵمانە لە ئەمریکا کرایەوە. لە کتێبخانەی ناوەندی ئەتڵەنتا وێنەی ئەو ئافرەت و منداڵانەی کە لە تورکیا زیندانی کراون، نمایشکرا. لە پێشانگاکەدا چەند نامەیەکی ئەو ئافرەتانەش خوێنرایەوە کە دەستبەسەر کراون، پێشانگاکە لەلایەن SetThemFree و AST و Atlantic Institute ئەنجام درا. بڕیار وایە پێشانگاکە تا 30 ی نیسان کراوەبێت و هەفسە یڵدز بەرپرسی سێتزیمفری وتی “ئایا گوێتان لە هاواری زیندانییانی تورکیا هەیە؟ لە تورکیا هەزاران ئافرەت ومنداڵی ساوا لە بارودۆخێکی خراپدا زیندانی کراون. زۆربەی لەبەر ئەوەی هاوسەرەکەی لەوێ نییە، لە نەخۆشخانە دەستگیر کراون، و زۆربەیان ئەشکەنجە دەدرێن وەک لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژەی پێکراوە”.

 

 

هەرلەمیانەی پێشانگاکەدا ڤیدیۆیەکی بەڵگەنامەیی پیشکەشکرا و یڵدز وتی “لە تورکیا مافی ئافرەتان و منداڵان پێشێل دەکرێت. ئەو چیرۆکانەی لێرە دەیخوێننەوە و ئەو وێنانەی دەیبینن، هەموو ڕاستیە. ئافرەت و منداڵەکانی ناو وێنەکان تاکو ئێستا لە زیندادان. ئێمە ئەگەر گوێمان لە ناڵەی بێدەنگی ئەوان نەبێت، پێویستە لێپێچینەوە لە مرۆڤبوونی خۆمان بکەین”.

هەفسە یڵدز ئاماژەی بەوەدا کە پیشانگاکە لە شارەکانی دیکەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت و لە ئەوروپا و ئەفریقاش دووبارە دەیکەینەوە و وتیشی “تا ئەوکاتەی ئەو ئافرەتانەی بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە زیندانی کراون، ئازاد نەکرێن، بەردەوام دەبین لە پیشانگا کردنەوە”.

د. کاتی ڕیڤیس لە دەفتەری یادگاری پێشانگاکەدا نووسیی “دەمەوێت باسی وێنەیەک بکەم کە هەرگیز لەبەر چاوم لاناچیت. چیرۆکی ئەو وێنەیە ترسناک بوو. دایکەکە تازە منداڵی بووە و بە زەحمەت خوینی بۆ دەڕۆشت، بەڵام پۆلیس بێگوێدانە ئەو بارودۆخە، منداڵەکەی لەو جیا دەکاتەوە. باوەڕ دەکەن کە دایکەکە لەسەر کورسی کەم ئەندامی ڕەوانەی زیندان دەکرێت، ڕوداوێکی تراژیدییە”.

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button