هەواڵ

لە ئەفریقای باشور کۆنسێرتێک بۆ پشتیوانیکردن لە پەنابەران ئەنجامدرا

 

بزاڤی خزمەت لە پێناو پشتیوانی کردن لە پەنابەران کۆنسێرتێکی بۆ هونەرمەندە بەناوبانگەکان ڕێکخست و هەمووانی لە ژێر چەتری مرۆڤایەتیدا کۆکردەوە.

ئینستیوتی تورکواز هارمۆنی لە ئەفریقای باشور، لە ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە، کۆنسێرتێکی لە پێناو هاوکاری کردنی پەنابەران ڕێکخست و چەندین هونەرمەندی دیار بەشدارییان لە کۆنسێرتەکەدا کرد. چەندین هونەرمەندی دیار لە هەموو ڕەنگ و زمان و ئایینە جیاوازەکان لە کۆنسێرتەکەدا بەشداربوون و یادی ئەو پەنابەرانەیان کرد کە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئازادی و ژیانێکی نوێ لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆنسێرتەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشکرا. چەندین ڕێکخراوی جیهانی وەک: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (Amnesty)، ڕێکخراوی خێرخوازی نێلسۆن ماندێلا، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەفریقای باشور، ڕێکخراوی مافە نێودەوڵەتییەکان و چەندین ڕێکخراوی جیهانی دیکە پشتیوانی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە بوون.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/g-afrikali-sanatcidan-esma-uludaga-ithaf-haberi/1359526/

 

Show More
Back to top button