هەواڵ

لە ئەدەنە 40 پۆلیس دەستبەسەر کرا

٤٠ پۆلیسی شاری ئەدەنە کە پێشتر بە شێوەیەکی نایاسایی  لە کارەکانیان دوور خرابوونەوە، لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرچوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دادگای ١١ هەمی شاری ئەدەنە فەرمانی دەستبەسەر کردنی بۆ ٦٧ پۆلیسی تر دەرکرد بوو.

لە دوا هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوو، هەڵمەتی ڕەشبگیری لە ناو هێزەکانی پۆلیسدا دەستی پێکردوە و ژمارەیەکی زۆریان  لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و زیندانی کراون.

تا ئێستا تەنیا لە شاری ئەدەنە، ١٤٥ پۆلیس بە پاساوی ئەندام بوون لە گروپی م. فەتحوڵڵا گولەن فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و، ١٠٧ کەس لەوانە دواتر لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکراوە.

داواکاری گشتی ئەدەنە داوای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ هەریەک لە پۆلیسە دەستبەسەرکراوەکان دەکات.

http://www.shaber3.com/40-polis-tutuklandi-haberi/1292443/

 

  

Show More
Back to top button