بیروڕا

لە ئەبو جەهل و وەلیدی کوڕی موغیرەوە تا ئەمڕۆمان

بەخامەی عەبدوڵڵا ئایماز

عەبدوڵا ئایماز، نوسەر

لەم قۆناغەدا ئەو کەسانەی دەستیان لەناو وەزارەتی کاروباری ئایینیدا هەبووە، لەم گەمە پیسە دژی بزاڤی خزمەت ڕۆڵیان گێڕاوە، ئەوانیش پاش لەدەستدانی هۆکارەکان و دەسەڵاتداری کەوتنە گێژاوی هەمان  ڕەزالەتەوە. مامۆستا ئاینییەکان کە دەبوو لە هەموو کەس زیاتر لە خوا بترسن چۆن توانیان تاوانێکی بەو جۆرە لە ئەستۆ بگرن؟

قورئانی پیرۆز سەبارەت بە ئەبو جەهل دەفەرموێت: “لە ڕاستیدا نە بڕوای هێنا و نە نوێژی کرد، بەڵکو ئاینی بە درۆ دەزانی و پشتی تێکرد، پاشان بە کەشخە و فیزەوە گەڕایەوە بۆلای ماڵ و منداڵی، وای بۆ تۆ ئادەمی بێ بڕوا وای بۆ تۆ، دووبارە وای بۆ تۆ ئینجا وای بۆ تۆ. ئایا مرۆڤ وا دەزانی هەر وا پشت گوێ دەخرێت؟”  (سورەتی القیامة، ٣١-٣٦)

سەبارەت بە وەلیدی کوڕی موغیرە و هاوشێوەکانی دەفەرموێت:”  چونکە بیری کردەوە و هەڵیسەنگاند، دەک بە کوشتچێ چۆنی هەڵسەنگاند، دوبارە بە کوشتچێ چۆنی لێکداوەتەوە. لە پاشان تەماشایەکی کرد. ئەوجا ناوچاوانی گرژ و رووی ترش کرد. ئینجا بە فیزێکەوە پشتی هەڵکرد. جا گووتی ئەم قورئانە هیچی تر نییە جادوویەک نەبێ کە وەرگیراوە. ئەم قورئانە هەر گوفتاری مرۆڤە. ئەو کەسە زوو دەیخەمە دۆزەخەوە”.  (سورەتی مودەسیر، ١٨-٢٦)

وەلیدی کوڕی موغیرە هاتووە بۆلای پێغەمبەر (د.خ) و گوێی لە قورئان گرتووە و کاری تێکردووە. هەستاوە و ڕۆشتووە بۆلای هاوەڵانی و پێی وتن: ” وەڵاهی لە موحەممەدەوە گوێم لە قسەیەک بوو، ئەمە نە وتەی مرۆڤە و نە وتەی جنۆکەیە. تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە. بەشی سەرەوەی میوەیە بەشی خوارەوەی ئاودارە. ئەو بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت، کەس ناتوانێ بگاتە سەرووتر”.  قوڕەیشیەکان لە جوابی ئەمەدا دەڵێن :” وەلید هەڵگەڕایەوە، وەڵاهی هەموو قورەیش هەڵدەگەڕێتەوە”. ئەبوو جەهل کە گوێی لەمە دەبێت دەڵێت کەوابێ من هەقی ئێوە لەو دەکەمەوە و بەبێتاقاتییەوە ئەوێ بەجێ دێڵێت و دەڕواتە لای و دەڵێت:” ئەی مامە، تیرەکەت شتومەک کۆ دەکەنەوە بۆئەوەی بیدەن بەتۆ، لەبەرەئەوەی تۆ بۆ بەدەست هێنانی شتێک دەرۆیت بۆلای موحەممەد”. وەلیدیش وتی:” قورەیش خۆیان دەزانن کە من دەوڵەمەندترینیانم”. ئەبوو جەهلیش وتی:” کەواتە لەبارەی ئەوەوە شتێک بڵێ با هەموو تیرەکەت گوێیان لێتبێت، با بزانن کە ئەوت خۆشناوێت و ئینکاری لەم کارە بکە”

وەلید:” چی بڵێم، کەستان تیا نییە لە من باشتر هۆنراوەی قافیەدار و چیرۆک و هۆنراوە بنوسێت، بەڵام ئەوانەی کە ئەو دەیوت هیچی لەمانە نەدەچون”.

ئەبوو جەهل وتی کەوا  هەر دەبێت شتێک بڵێیت و رۆشت بۆ ئەو شوێنەی کە تیرەکەی تێیدا کۆببونەوە.

وەلید وتی “ئێوە بە موحەممەد دەڵێن شێت.  قەت بینیوتانە کەسێک بخنکێنێت؟ ،پێی دەڵێن درۆ و دەلەسەکەر، هیچ بینیوتانە کە درۆ و دەلەسە هەڵبەستێت؟. پێی دەڵێن شاعیر، هیچ بینیوتانە کە خەریکی شیعر بێت و قەت بینیوتانە کە شیعر بخوێنێتەوە؟ پێی دەڵێن درۆزن، هیچ درۆتان لێبینیوە؟  لە وەڵامی ئەمانەدا دەڵێم نا”. پرسییان دەی باشە ئەو کێیە؟ ، وتی :”  ڕاوەستن با بیرکەمەوە ، ئەمەی کە بە کاریگەری فێرکردن فێربووە، جادویەکی بریقەدارە، ئەمە تەنها وتەی مرۆڤێکە”. وتەکانی ئەو قورەیشییەکانی دڵخۆشکرد و بە چەپڵە لێدان  ئەوێیان بەجێ هێشت.

کەسێتی مرۆڤ ناگۆرێت، شەیتان لەبەر ئەوەی باش لە تاقیکردنەوەی مرۆڤەکان تێگەیشتووە و هەندێک هەستی خستووتە ناو لەشی مرۆڤەکانەوە، لەگەڵ دۆستە ئینسییەکاندا کار دەکات و هێرش دەبات، وەک چۆن ئەو رۆژە  ئەبوو جەهل کارێکی وای بە وەلیدی کوڕی موغیرە کرد کە لە نهێنی رێگای راست لابدات، لە مێژوویەکی نزیکیشدا پەیامەکانی نوور کە تەفسیری موعجیزەکانی قورئانی پیرۆزە هەندێ کاری جەرگبڕی بەسەر هێنراوە .

یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەشرەف ئەدیب فەرگان بەناوی ” پەیامەکانی نوور شیکارێکی زانستیە لەسەر فیکرە جیاوازەکان”. لە ساڵی 1963دا سەرۆکی کاروباری ئایینی حەسەن حوسنو و لەگەڵ چەندین مامۆستای ئایینی تر سەبارەت بە پەیامەکانی نور دەڵێن:” ئەم بەرهەمانە تەنها سەرچاوەی قورئانی پیرۆز و فەرمودەکانی پێغەمبەرە. کۆمەڵێک لە نهێنی زانستی و پڕ حیکمەت کە باسکراوە ، ڕەنگدانەوەی دنیای مادییە و تەفسیری بۆ کردووە وە لە ئێستادا بەئاگا هێنانەوەی کەسە بچوک و گەورەکانی مەملەکەتەکامانە و بەخەبەر کردنەوەیانە لە بێئاگایی، وە هەروەها پێک هاتووە لە کۆمەڵێ بیرۆکە کە بۆ رزگاربون لە ڕەوشت و ئەخلاقی ناشرین، وە کۆمەڵێک نوسینە کە دەتوانین پێشکەشی وڵاتەکەمانی بکەین. لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینانەدا هیچ بانگەشەیەک بۆ سەرهیچ  تەریقەتێک و رێگایەک نەکراوە و تێیدا نییە. بە پێچەوانەوە هەموو هاونیشتیمانییەک بانگدەکات بۆ ئیسلام و بۆ جێبەجێکردنی پەرستشەکەیان. رێگای ڕووناکیە بۆ فەرمودەکانی پێغەمبەر و قورئانی پیرۆز”.

پەیامەکانی نوور تەریقەتێک یان مەزهەبێک نییە و تەوژمێکە کە زاتێکی وەک بەدیعوزەمان بە بەکارهێنانی ئایەتەکانی قورئان لە دژی تەوژمی بێدینی نوسیویەتی. توێژینەوە هەیە لەسەر ئەم بەرهەمانە بە ناوی ” هەوڵی جێگیرکردنی ئیمان لە بیری تاکەکاندا”.

وەزیری حکومەت سافێت ومای بەناوی یارمەتیدانی وەزیری کاروباری ئایینی حەسەن حوسنو ، سەعادەدین ئێڤرینی خانەنشینکراو دەخاتە سەر کار. ئەویش لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان کۆمەڵەیەک درووست دەکات و نامیلکەیەک بەناوی “مەزهەبی سەعیدی نورسی کوردی” دەردەکەن.  گوایە کەوا نوسەرەکەشی کۆتا شێخی سەردەمی عوسمانیەکانە بە ناوی موستەفا سەبری.

بەداخەوە لەم ماوەیەدا هەر ئەو کەسانەی کە دیندارییان خستبۆیە ژێر دەستی خۆیان هەمان کاری ناشرینیان بە خزمەت کرد. ئەوانیش کاتێک ئەم دەسەڵاتە ناهەقانەیان لەدەست دەرچوو دەکەونە ناو هەمان گێژاوی رەزالەتەوە. مامۆستا ئایینیەکان کە دەبوو لە هەموو کەس زیاتر لە خوا بترسن چۆن توانیان تاوانێکی بەو جۆرە لە ئەستۆ بگرن؟

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/ebu-cehil-ve-velid-bin-mugireden-gunumuze-haberi/1308686/

Show More
Back to top button